٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵکی سووریا بەرەو توركیا کۆڕەویان کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بە هۆی شەڕی نێوان هێزە كوردەكان و گروپی تیرۆریستیی داعشەوە هەزارەها هاووڵاتی بەرەو سنوورەكانی توركیا هەڵهاتوون.

ڕۆژنامەی (ویك) لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاند ڕۆژی یەكشەممە هەزاران ئاوارەی خەڵکی سووریا لەبەر شەڕی نێوان كورد و داعش، بەرەو توركیا  ڕایان‌كردووە.

بەرپرسانی كورد دەڵێن شەڕەكە لە نزیك تەل‌ئەبیەزدایە؛ ئەو شارۆچكەیەی بن دەستی داعش، ٨٠ کیلۆمەتر لە باكووری شاری ڕەققە، پایتەختی داعشەوە دوورە. ئەگەر كوردەكان شارەكە بگرن ئاوا داعش هێڵی هاوكاری بۆ مجاهیدەكانی لە توركیاوە لە دەست دەدات، بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی (نیۆیۆرك‌تایمز)، زۆرێك لە ئاوارەكان لە بەشی سووریا چاوەڕێنە بەشکەم تورکیا سنووریان لێ بکاتەوە؛ دوێنێ دەمێکی کورت سنووری گوندی ئاكجەلەیان کردەوە.
ڕۆژی یەكشەمە، (نویمان كورتولمز) جێگری سەرۆكوەزیرانی توركیا گوتی ئاوارەكان ڕایان‌كردوە لە ترسی فڕۆکەی هاوپەیمانان و ئەمەریكا نەك لەبەر شەڕی نێوان داعش و هێزە كوردەكان. (نویمان)  بۆ تەلەڤزیۆنە تورکزمانەکەی CNNـیشی گوتووە،  توركیا سنووری بۆ زیاتر لە 2500 ئاوارە كردووەتەوە، بەڵام چەكدارەكانی داعش لێ نەگەڕاون دەرباز ببن.
و. خەسرەو حەمەڕەشید 
 

هەواڵی پەیوەندیدار