14 تیرۆریستی داعش لە گەیارە تێدا چوون

گەیارە-KDP.info-سەرچاوەیەك پیێ ڕاگەیاندین كەوا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دوو كاروانە ئۆتۆمبێلی داعشانیان لە شارەدیێ گەیارەدا كردووەتە ئامانج و زیاتر لە 14 تیرۆریستیان لێ کوشتوونە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەمە، فڕۆكە شەڕكەرانی هاوپەیمانان دوو كاروانە ئۆتۆمبێلی داعشانیان لە سنووری شارەدێی گەیارەدا تێرکوت کردووە.
مەموزینی گوتیشی: "كە لە ئەنجامی ئەو دوو بۆردومانەدا، داعش بە لای کەمەوە 14 تیرۆریستیان لێ كوژراوە و، ٨ ئۆتۆمبێلی سەربازییشان لێ فەوتاوە."
(مەموزینی) ئاماژەیشی دا، داعش لە گەڕەكی وادیعیقاب لە باشووری مووسڵدا خەریکی بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێلێک بوونە کە بۆمبەکە بە خۆیاندا تەقیوەتەوە و، ئەمیریك و، 8 تیرۆریستیان لێ کوژراوە.
هەژار مەموزینی




