٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خشتەی کارەبا لە مانگی ڕەمەزاندا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-بەڕێوبەری کۆنتڕۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژانە زیاتر لە ١٧ سەعات کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان دەدرێت، ئەگەر ھیچ کێشەیەکی تەکنیکی ڕوونەدات و ھاووڵاتیان ھاوکار بن.

بەڕێوبەرەی دابەشکردنی کارەبای ھەرێمی کوردستان (ئومێد ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی خشتەی دابەشکردنی کارەبا بۆ مانگی شەش، ڕۆژانە ١٦ هەتا ١٧ سەعات کارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت؛ خۆی ئێستا ١٨ سەعات کارەبا دەدرێت، ئەگەر ھیچ کێشەیەکی تەکنیکی ڕوو نەدات و ھاووڵاتیان ھاوکار بن لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژانە زیاتر لە ١٧ سەعات کارەبا دەدرێت و، ئەو باقییەکەی بە کارەبای مۆلیدە پڕ دەکرێتەوە.
(ئومێد ئەحمەد) گوتیشی، لەمەودوا بەرەو گەرما دەچین و، خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت و، دەشێ ھاووڵاتیان ھاوکار بن.
ڕوونیشی کردەوە، ئێستا ٢٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام داواکارییەکە ٣٣٠٠ مێگاواتە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار