ئەم حەفتەیە چوار وەزارەتی دیکە مووچە وەردەگرن

هەولێر-KDP.info-بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتیی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەم حەفتەیە چوار وەزارەتی دیکە مووچە وەردەگرن.
ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە و تێیدا ھاتووە، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥ بەم شێوەیە دەبێت:
سێ شەممە ١٦/٦/٢٠١٥، وەزارەتی تەندروستی و، وەزارەتی دارایی و ئابووری.
چوارشەممە ١٧/٦/٢٠١٥، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ چاودێری خێزان و کەمئەندامان.
پێنجشەممە ١٨/٦/٢٠١٥، وەزارەتی پەروەردە.
بڵند ئیبراھیم




