٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی پەرلەمانى كوردستان کۆده‌بێته‌

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر  -KDP.info- ئەندامکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد ده‌ڵێت، بڕیارە سبەی دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان سەعات١١ـی پێشنیوەڕۆ کۆ ببێتەوە.
وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (مەدینە شەرنەخی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کارنامەی کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان لە دوو خاڵ پێک دێت یەکەم: گفتوگۆکردنی پرۆژەیاسای ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای بەکرێدانی خانووبەرە، ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٠٨ لە ھەرێمی کوردستان، بەپێی ماددەکانی (٧٢، ٧٤ و ٧٥) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی ھەموارکراو.
خاڵی دووەمیش، گفتوگۆکردن ده‌بێت لەسەر کار و چالاکییەکان و کێشە و گرفتەکانی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان و بەپێی ماددەی (٣) لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی ژمارە (٤)ـی ساڵی ٢٠١٤.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار