کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: لەو ماوەیەدا هەڵبژاردن ساز نادرێ.. پارە و کاتی زیاترمان دەوێ

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی راپرسی و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هەرچی زووە وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام گوتی، "به ته‌كید له‌و ماوه‌ی كه دیاری كراوه ناتوانین هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، چونكه پێویستمان به بوودجه و 180 رۆژ هه‌یه."
دوێنێ یه‌كشه‌ممه نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی) به ده‌ست گه‌یشتووه، سەرۆک لە نامەکەدا داوا له كۆمسیۆن ده‌كات ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له 20ـی 8، کۆمسیۆنیش لەبارەیەوە كۆ بووەته‌وه و خستوویانه‌ته به‌رنامه‌ی كارەوە، دەیشڵێن له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا وه‌ڵامی نامه‌كه ده‌ده‌نه‌وه.
بۆ ئاامدەسازییەکانی هەڵبژادنیش (هه‌ندرێن محه‌ممه‌د) سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی راپرسی و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاند: "دوو جۆره بوودجه‌مان ده‌وێت، بوودجه‌یه‌ك بۆ دامه‌زراندن، چونکە تازه كۆمسیۆن دامه‌زراوه و هیچی نییه، بوودجه‌یه‌كیش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، چونکە هه‌ر ده‌نگده‌رێك 10 دۆلار خەرجیی دەبێ، له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 3 ملیۆن ده‌نگده‌رمان هه‌یه، کەواتە بۆ هه‌ڵبژاردن پێویستمان به 30 ملیۆن دۆلار هه‌یه، پرسێکی دیکەیش هەیە کە کاتە، هەڵبەت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیش 180 ڕۆژمان ده‌وێت بۆ ئاماده‌كاری."
جەختیشی کردەوە، "له‌و ماوه‌ی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كردووه، ماوه‌یه‌كی كه‌مه و به ته‌كید ماوه‌ی زیاترمان ده‌وێت و ناتوانین له‌و ماوه‌یه‌دا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئامادەکاری بکەین."
رابین شێروانی




