٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مۆڵگه‌كه‌یان خاپوور كرا و 4 تیرۆریستیش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای دیجلە-KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، مۆڵگه‌یه‌كی داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، ده‌كرێته‌ ئامانج و چوار تیرۆریستی داعش ده‌كوژرێن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەقید (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به‌ چه‌كی قورس و به‌ هاوئاهه‌نگی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، دوێنێ شه‌و سه‌عات 11:20 خوله‌ك، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له‌ گوندی ته‌شتێ، به‌رامبه‌ر دوو ریانی كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله‌ كرایه‌ ئامانج، وێڕای خاپوور كردنی مۆڵگه‌ی تیرۆریسته‌كان، به‌ پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، چوار تیرۆریستی داعش له‌ ناو مۆڵگه‌كه‌دا كوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار