ئه‌ردۆغان: به زووترین كات حكوومه‌ت پێك نه‌یه‌ت، هه‌ڵبژاردن ساز ده‌درێته‌وه

ئیستانبووڵ-KDp.info- سه‌رۆكی توركیا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بێت و پارتیی دادگه‌شه‌پێدان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا شكست ببه‌ن، ئه‌وا سازدانی هه‌ڵبژاردنێكی دی مسۆگه‌ره.
له‌و لێدوانه‌یدا كه ڕۆژنامه‌ی میللیه‌تی توركیایی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له زاری (ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان)ه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆككۆماری توركیا پارتیی دادوگه‌شه‌پێدان كه نزیكه‌ی 41 كورسیی په‌رله‌مانی بردوه‌ته‌وه كه كه‌متر له زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاده‌سپێرێ تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن دانوستان بكات.
(ئه‌ردۆغان) دوێنێ شه‌ممه‌یش به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، ئه‌گه‌ر بێت و براوه‌ی یه‌كه‌م نه‌یتوانی له ڕێی دانوستانه‌وه حكوومه‌ت پێك بێنێ هه‌روه‌ها حزبی دووه‌میش به هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ، بێگومان دووباره هه‌ڵبژاردن ساز ده‌درێته‌وه و ده‌بێ ڕوو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكرێته‌وه، ئه‌مه پرسێكه له ده‌ستووردا هاتووه و هیچ چاری دیكه‌ی نییه.
وه‌ها چاوه‌روان ده‌كرێ هه‌ر له‌م مانگه‌دا به فه‌رمی پارتیی دادوگه‌شه‌پێدان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڕاسپێردرێ و، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 45 ڕۆژیشدا ئاكه‌په نه‌یتوانی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، ئه‌وا به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی كه سه‌رۆككۆمار هه‌یه‌تی ده‌توانێ داوای سازدانی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ بكات.
سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات گه‌ره‌نتیی وه‌به‌رهێنان و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بكات و په‌كیان نه‌كه‌وێ، نابێ پێكهێنانی حكوومه‌ت درێژه بكێشێ و ئه‌مه پرسێكه كه نابێ وڵات به‌بێ حكوومه‌ت بهێڵرێته‌وه؛ ده‌بێ حكوومه‌ت به زووترین كات پێك بێ.'
لاله‌یه‌كی دیكه‌وه جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته(نه‌عمان كورتولمووش) باوه‌ری وایه كه، (ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵو)ی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكی ئاكه‌په ده‌توانێ له یه‌كه‌م گه‌ڕی دانوستانه‌كانی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ‌دا سه‌ركه‌وتوو بێ.
گوتیشی، 'باوه‌ڕم وایه، سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌كه‌مان ده‌توانێ هاوپه‌یمانه‌تیێك پێك بێنێ كه جێی ڕه‌زامه‌ندیی توركیا بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش نه‌هاته دی خۆ كۆتایی دنیا نابێ.'
ئاكه‌په كه (ئه‌ردۆغان) له دامه‌زراندنیدا به‌شدار بووه، گه‌وره‌ترین حیزبی توركیایه، به‌ڵام ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی له ه‌هڵبژاردنی حه‌وتی مانگی یۆنیۆدا، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 2011 به نزیكه‌ی 50% كه‌می كرد.
دۆراندنی ئه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگانه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندیی پارتیی گه‌لی دیموكرات(هه‌ده‌په)دا بوو، كه كورد پشتیوانی‌یان لێی كرد.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێ هه‌ڵبژاردن ساز بدرێته‌وه، ئاسان نابێ ئاكه‌په زۆرینه‌ی ده‌نگی كوردانی وڵاته‌كه‌ی به ده‌ست بێنێته‌وه، به‌ڵام هیوای وا ده‌بێ كه ده‌نگی ئه‌و ده‌نگده‌رانه به ده‌ست بێنێته‌وه كه ده‌نگیان به بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه دابوو.
(ئه‌ردۆغان)هه‌روه‌ها ئاشكرایشی كردووه كه، له به‌رنامه‌یدایه هه‌رچیی زووه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی هه‌ر چوار پارتییه براوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردندا كۆ ببێته‌وه.
ئه‌و گوتوویه‌تی، 'ده‌مه‌وێ هه‌ر یه‌كێكیان به جیا له‌گه‌ڵمدا كۆ ببنه‌وه و ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی سیاسیی ولات، رایان بزانم.'
گوتیشی، 'ئه‌م كۆبوونه‌وانه پێش پڕۆسه‌ی سوێندخواردنی په‌رله‌مان ده‌بێ و، حه‌فته‌ی دادێ له‌گه‌ڵیاندا كۆ ده‌بمه‌وه.'
زریان زیاد




