بێریوان خه‌یلانی: حزبی چاكسازیی مەسیحی هۆڵەندا، كار بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی ئاواره‌كان ده‌كات

ئه‌مستردام-KDp.info- ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق(بێریوان خه‌یلانی) ده‌ڵێ، لە پەراوێزی پێنجەمین كۆنگرەی جیهانی تایبەت بە حزبی چاكسازیی مەسیحی هۆڵەنداییدا داوای له (ز كیس ڤاندیر ستاج) سەرۆكی حزبی ناوبراو كردووه، تا له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كار بكات بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی عێراق؛ ئه‌ویش ئه‌و داوایه‌ی قبووڵ كردووه.
(ز كیس ڤاندیر ستاج)ی رێكخەری كۆنگرە و ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندایی، له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ (د. بێریوان خه‌یلانی) ڕەوشی عێراق بە گشتی و مه‌ترسییه‌كانی داعش لەسەر عێراق ته‌واوی ناوچەكە و جیهان خراوه‌ته به‌ر باسه‌وه؛ هەروەها باسی رەوشی ئێستای عێراق كراوه كە هێزه‌كانی عێراق و به تایبه‌ت پێشمه‌رگه لە بڕی هەموو مرۆڤایەتی دژی چەكدارانی داعش دەجەنگێن، بۆیە لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە جیددی‌تر بێت بەرانبەر ئەو مەترسییەی كە هەرەشە لە تەواوی جیهان دەكات.
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستنی راگه‌یاند، لەبارەی ئاوارەكان و ڕەوشی ژیانیانه‌وه سه‌رۆكی حزبی چاكسازیی مەسیحی هۆڵەندا جەختی كردووه‌ته‌وه لەسەر كاركردنیان و خستنەڕووی بابەتی ئاوارەكان و گفتوگۆكردنی لە پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ی بە مەبەستی زیاتر بایه‌خدان بە هەردوو لایەنی پەروەردەیی و تەندروستی لە كەمپەكان و، هەوڵدان بۆ هەماهەنگیكردنی ئاوارەكان بە تایبەتیش كەمینەكان كە ناوچەكانیان ئێستا لە ژێر دەستی داعشدایە.




