نێچیرڤان بارزانی نەوتی خۆماڵی کرد.. لایەنەکان پێویستە بڕیاری سەربەخۆیی ئابووری بدەن

هەولێر-KDP.info-جێگرى سەرۆکی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له پەرلە‌مانى كوردستان دەڵێ، كاتى ئه‌وه‌یه لایه‌نه‌كان بڕیار بۆ سه‌ربه‌خۆیى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان بده‌ن؛ دەیشڵێ پێداگریی (نێچیرڤان بارزانى) وای كرد سیاسه‌تى فرۆشتنى نه‌وت سه‌ر بگرێت و نەوتی خۆماڵی کرد.
(نێچیرڤان بارزانی) نەوتی خۆماڵی کرد
(دڵشاد شه‌عبان) پەرلە‌مانتار له فراكسیۆنى زه‌رد و جێگرى سەرۆکی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له پەرلە‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "یه‌كێك له‌و خاڵە بەهێزانه‌ى بووەتە هۆى به‌هێزبوونى ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتووانه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له بوارى نه‌وت پێداگرىی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه به‌تایبه‌ت پێداگریی سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانى)ـە له‌سه‌ر ده‌ركردنى یاساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان له سالى 2007 كه له‌و كاته‌دا هه‌موو زۆر لایەنی سیاسیی له هه‌رێمى كوردستان دژى ئه‌م سیاسه‌ته بوون و ترسیان لێ نیشتبوو؛ چونکە فشار و ئه‌جێندای دەوڵەتی دیکە له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه هه‌بوو كه پێیان خۆش نه‌بوو هه‌رێمى كوردستان خاوه‌ن سیاسه‌تى نه‌وتى خۆى بێت و ببێته هۆى ئه‌وه‌ى ئابوورییەکی سه‌ربه‌خۆی هەبێت؛ جا کە نەوت بوو بە خۆماڵی، حكوومه‌تى عیراقیش زۆر هه‌وڵی دا لەباری بباتەوە، بەڵام بۆی نەچووە سەر.
(دڵشاد شەعبان) دەیشڵێت، لەو سەرەتایەوە بەغدا دەیگوت گرێبه‌سته‌كان نایاسایین و، زۆر هه‌وڵیان دا ئه‌و كۆمپانیایانه بتۆرێنن کە ده‌یانویست له كوردستاندا کار بکەن، به‌ڵام بۆی نەچووە سەر و، ئاخری دانی به گرێبه‌سته‌كاندا نا؛ پاشان هه‌وڵیان دا كوردستان خاوه‌ن لوولەنه‌وتى خۆى نه‌بێت، ئەوەیشیان پێ نەچووە سەر؛ بۆ فرۆشتنى نه‌وتیش به هه‌مان شێوه ئێستاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن نەهێڵن به‌ڵام پێداگریی (نێچیرڤان بارزانى) وای كرد ئه‌و سیاسه‌ته‌ی نەوت سه‌ر بگرێت.
نەوتی هه‌رێم مانگانە بایی یەک ترلیۆن دینار دەبێ
جێگرى سەرۆکی لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاشکرای کرد: "ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان بڕیار بدات، یاخود گه‌یشته ئه‌و باوەڕەی به‌غدا له‌و بڕه‌پاره‌ى كه ده‌ینێرێت زیاتر نانێرێت، به‌و نه‌وته‌ى ئێستا هه‌یه ده‌توانێت مانگانه یه‌ك ترلیۆن دینار به‌ده‌ست بێنێ، له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ مووچه به‌بێ دواكه‌وتن ده‌درێت و، سه‌دا 90ـى بوودجه‌ى كوردستان به‌و نه‌وتەی ده‌فرۆشرێت دابین دەکرێت؛ له هه‌موویشی خۆشتر هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى فرۆشتنى ئه‌و نه‌وته‌ى نییه، به‌ڵام تا پێمان بكرێت هەو‌ڵ ده‌ده‌ین باوەڕ به عێراق بێنین كه ئێمه له‌سه‌ر هه‌قین و، ئێوه‌ش هەر دەبێ بێنه سه‌ر بار؛ ده‌مانه‌وێت باوەڕ به ڕاى گشتىی جیهانیش بهێنین كه ئێمه پابه‌ندین، کە دەمانەوێ خمان سەربەخۆ نەوتی خۆمان بفرۆشین خەتای ئێمەی تێدا نییە و، با وڵاتانی جیهانیش په‌نجه‌ى تۆمه‌تمان بۆ درێژ نه‌كه‌نەوە.
سیاسه‌تە ڕاستاڵەکەی هه‌رێم لە بواری نەوتدا سەری گرت
(دڵشاد شەعبان) ڕایشیگەیاند کە، هەندێ پارته سیاسییه‌كان به تایبه‌تى له ساڵى 2014 له كاتى بڕینى به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان و دروستبوونى قه‌یرانى دارایى كه له گشت لایه‌ك كێشه‌ى دروست كرد بۆیه ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه ئه‌و بابه‌ته‌یان بۆخۆیان قۆستووەته‌وه و، له‌و ڕێیه‌وه زووزوو هەڵدەگژان بە وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كاندا، چونكه له ده‌ستى پارتیدا بوو، چونكه سیاسه‌تى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان و سه‌رگرتنى ئه‌و سیاسه‌ته به ده‌ست پارتی و سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه بووه؛ جا هه‌موو هه‌وڵى خۆیان دا له‌و سیاسه‌ته‌ش بده‌ن، چونكه ده‌زانن خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌و قه‌یرانه تووشى كێشه بوو و قه‌ناعه‌ت به‌و خه‌ڵكه بهێنن كه پارتیى ئه‌و كێشانه دەنێتەوە و خۆیان له به‌رپرسیاریه‌تى دوور ده‌خستەوە، ئه‌گینا بۆ ئێستا قسه ناكه‌ن له مانگى چوار و پێنج ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان بوو پابه‌ندییەکی لە سه‌دا١٠٠ بوو به ڕێككه‌وتنه‌كه؛ هه‌رهه‌موویان ده‌یانگۆت سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان شاش (فاشیل)ـە و ده‌بێت (ئاشتى هه‌ورامى) لابچێت، ئه‌ى بۆ ئێستا قسه ناكه‌ن، ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌توانین به‌و نه‌وته كوردستان به‌ڕێوه ببه‌ین، به‌ڵام خۆڕاگرییەکەی خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕژدیىەکەی سه‌رۆكى حكوومه‌ت و پێداگریی پارتیى له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وایەتییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م قه‌یرانانه وای كرد كه سیاسه‌تە ڕاستاڵەکەی هه‌رێمى كوردستان لە بواری نەوتدا سەر بگرێت و، ئێستا به‌رهه‌مه‌كه به شێوه‌یه‌كه ده‌توانین ڕاسته‌وخۆ بیبینین؛ له‌و باوڕه‌دام ئه‌و سیاسه‌ته كه هه‌موولایه‌نه سیاسیه‌كان لێیان ده‌دا كه به ده‌ست پارتییه‌وه‌یه ده‌بێته بناغه‌ى خۆشگوزه‌رانى بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان. جا ئه‌و كاته با خه‌ڵكى كوردستان خۆیان بڕیار بده‌ن كه كێ زیاتر خزمه‌تى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كردووه كێ زیاتر خزمه‌تى به هه‌رێمى كوردستان كردووه و، سیاسه‌تى نه‌وت هۆکارێکی پاراستنى هه‌رێمى كوردستان بووە له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش؛ من له‌و باوه‌ڕه‌دام پارته سیاسیه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته‌مان به ده‌سته‌وه نه‌با، ئه‌وا بارى كوردستان له‌وه زۆر زۆر خراپتر ده‌بوو، خۆی كێشه‌كه له‌وه‌دا بوو ئه‌وان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ خۆیان قۆستبوویەوە بۆ ئه‌وه‌ى گوایە بە ڕەخنەگرتن لە سیاسه‌تى نه‌وت، له هه‌یمه‌نه‌تى پارتی بده‌ن، به‌ڵام پارتى زۆر له‌وه گه‌وره تره، نه‌ك لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ر هێزێك كه بیه‌وێ له پارتی بدات ئه‌وا پارتى به‌م شتانه كه‌م نابێته‌وه، به تایبه‌تى له چاوی كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستاندا.
(شەعبان) گوتیشی کە، ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان ئێستا هه‌موویان پێكه‌وه بڕیار بده‌ن و، ڕۆیشتنى كاتیش له قازانجى ئێمه‌دا نییه؛ ئه‌مڕۆ ئه‌م بڕیاره بده‌ن باشتره له سبه‌ى، چونكه ده‌بێت هه‌رهه‌موویان بڕیار بده‌ن له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییی ئابووریی هه‌رێمى كوردستان وه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م بڕیاره نه‌ده‌ن ئه‌وا چاره‌سه‌رنه‌كردنى قه‌یرانى دارایى له ئه‌ستۆى ئه‌واندایه. (دڵشاد شه‌عبان) ئاماژه‌یشی دا: "ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌گه‌ر دروست نه‌با، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له سه‌ره‌تاى سەرهەڵدانی قه‌یرانى دارایى هه‌رێمى كوردستانیان به‌جێ ده‌هێشت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ى كۆمپانیاكان پاره‌یان به قه‌رز به هه‌رێمى كوردستان دا؛ چونكه دڵنیا بوون له‌وه‌ى ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر باش ده‌بێت، جا ئێمەیش سوپاسیان ده‌كه‌ین كه پشتى هه‌رێمى كوردستانیان گرت و هاوكارییان کردین؛ دیارە متمانه‌یان به سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان هەیە لە بواری نەوتدا.
ده‌بووایه هەرێم له مانگى چوار بڕیارى سه‌ربه‌خۆیی ئابوورییان بدایه
(دڵشاد شەعبان) روونی کردەوە کە،: "ئێستا هه‌رێمى كوردستان ڕۆژانه 600 هەتا 650هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، هەتا بەرەبەری كۆتایى ساڵیش ده‌گاته 900هەزار هەتا یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا؛ خۆی حكوومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بووایه له مانگى چوار بڕیارى سه‌ربه‌خۆیی ئابوورییان بدایه؛ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مەریكاش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه عه‌بادى له‌مه زیاتر بۆ هه‌رێمى كوردستان نانێرێت و پابه‌ند نابێت؛ به‌غدا بڕیارى خۆى داوه له 550ملیار دینار زیاتر، یه‌ك دینار زیاتر نانێرن، با هه‌رێمى كوردستان له جیاتى 500 هه‌زار به‌رمیل یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیش بدات به سۆمۆم ئەوان هەر لەسەر ەبزمەکەی خۆیاندانە؛ به‌شه بوودجه‌ى كه‌ركووكیشیان بڕیوه، دوو مانگه مووچه‌یان نه‌ناردووه مه‌سه‌له‌كه‌ش سیاسییه، ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئابوورى ئه‌وا خه‌ڵكى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌م هەموو كێشەیەک دەبڕێتەوە، بە کێشەی مووچه و وه‌به‌رهێنانیشەوە. قۆناغى سه‌ربه‌خۆییی ئابوورى ته‌واو بووه و ئاماده‌ین، به‌ڵام ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌و بڕیاره بده‌ن؛ با بێن پشتى پارتی بگرن تا ئه‌و بڕیاره بده‌ین و ئه‌و میلله‌ته له‌و قه‌یرانه ڕزگار بكه‌ین."
جوڵە دەکەوێتە بازارەوە و دەرفەتی کاریش دەبێتەوە
له ئاخریشەوە مژده‌ى دا كه: "له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆبوونى ئابووریی هه‌رێمى كوردستاندا، كێشه‌ى دواكه‌وتنى مووچه و وه‌به‌رهێنان نامێنێت و، جووڵه ده‌كه‌وێته‌وه بازاڕ و ده‌رفه‌تى كار بۆ گه‌نجان و خه‌ڵك ده‌بێته‌وه، ئێمه خه‌ریكین له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى كیپكۆ كه یه‌كێك له‌و به‌ڵێنانه بوو له هه‌ڵبژاردن دامانبوو، ئه‌و كۆمپانیایه دابمه‌زرێنین و له ڕێگه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌وە هه‌موو كۆمه‌ڵانى خه‌لكى كوردستان سوودى لێ وه‌ربگرن و، ورده‌ورده له ڕێگه‌ى سیاسه‌تى نه‌وت و سندووقى داهاته نه‌وتییه‌كان كه ئه‌ویش یه‌كێك بوو له به‌ڵێنه‌كان كه به خه‌ڵکمان دابوو؛ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه سیسته‌مى بیمه‌ى ته‌ندروستى و بێكارى و كار وه‌كو سۆشیاڵ كه له ئه‌ورووپادا هه‌یه، خه‌ڵك هه‌یه بێئیشه له ڕێگه‌ى ئه‌م نه‌وته‌وه بڕى پاره‌ى بۆ دابین ده‌كرێت.. ئه‌مانه‌ش كارى ده‌وێت و خه‌ریكین وه‌كو فراكسیۆنى پارتیى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانه و شه‌ڕى تیرۆریستان دواكه‌وتین له جێبه‌جێكردنیان به‌ڵام به زیادكردنى بڕى نه‌وت ئه‌و كارانه هەر ده‌كه‌ین.
نه‌شوان به‌رزنجى




