٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خورماتوو..کوشتنی تورکمان و عەرەبی سوننە درێژەی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-ئەم پاشنیوەڕۆیە لە شارۆچكەی خورماتوو چەند چەكدارێکی نەناسراو، کابرایەکی توركمانی سووننەیان كوشت و، وەكو هەمیشە هەڵهاتن.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، (محەمەد فایەق) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم پاشنیوەڕۆیە لە گەڕەكی عەسكەری لە بەردەم وێستگە نەوتی خورماتوو، چەند چەكدارێک لە ترۆمبیلێكەوە یەک ڕیز فیشەکیان ناوە بە کابرایەکی تورکمانەوە و، کوشتوویانە."
دەڵێ چەكدارەكان هەڵهاتوونە و، بیسەروشوێن ڕایان‌کردووە.

(محەمەد فایەق )گوتیشی، کابرای کوژراو ناوی (محەممەد عەلی فارس)ـە و، توركمانی سووننە بووە. بە ڕەچەڵەک خەلكی گوندی خاسەدارلییە و،لەوەتی ئاوارە بووبوو، لە خورماتوودا گیرسابوویەوە..جێی ئاماژەیە کە ماوەماوە لەخورماتوو دەستڕێژی لە تورکمان و عەرەبی سوننە دەکرێت و دەیانکوژن.

كاروان جاف 

هەواڵی پەیوەندیدار