محه‌مه‌د كه‌مال: گەشبین نیم لەو شاندەی پارێزگای کەرکووک دەینێرێتە بەغدا

کەرکووک-KDP.info-ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (محەمەد کەمال) دەڵێ، گەشبین نیم لەو شاندەی کە پارێزگای کەرکووک دەینێرێتە بەغدا، چونکە ئەوە بەغدایە و هیچی لێ ناگۆڕێ و بەرانبەر کەرکووک هەر هەمان سیاسەتی پێشووی هەیە و دەیشیبێ.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى شاری کەرکووک، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگاى كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو، ئاخر ماوه‌ى 7 مانگه به‌غدا بوودجه‌ى په‌ره‌پێدان و په‌ترۆدۆلارى نه‌داوه به شاره‌كه؛ دواتر بڕیاریان دا شاندێك بنێرن بۆ به‌غدا.
(محه‌مه‌د كه‌مال) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتى ڕاگه‌یاند: "به‌غدا لەبەر سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى خۆی و، گه‌نده‌ڵى له حكوومه‌ت و سیاسه‌تى خراپى ئابوورى تووشى قه‌یران هاتووه ئێستاش كه شه‌ڕى داعش و دابه‌زینى نه‌وت هه‌یه به ته‌واوه‌تى ئابوورى عێراق داته‌پیوه له هه‌ندێك شوێن ئیفلاسى خۆیان ڕاگه‌یاندووه؛ به تایبه‌تى له شارى به‌غدا.
(محەمەد کەمال) دەیشڵێت: "كه‌ركووك بووەته قوربانى سیاسى به‌غدا ئه‌و كاته‌شى كه پاره‌ى په‌ترۆ دۆلارى ده‌دا به كه‌ركووك گرفتمان هه‌بوو، ئێستا نه‌ك پاره‌ى په‌ترۆ دۆلار بگره پاره‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگا و، بوودجه‌ى تایبه‌تى پارێزگامان ناداتێ بۆیه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌مان كرد تا به ته‌واوى له هه‌ڵوێستى به‌غدا دڵنیا بین چونكه ناكرێت به‌و شێوه مامه‌ڵه بكات".
گوتیشى: "من گه‌شبین نیم به‌و شانده‌ى له كه‌ركووكه‌وه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت و، هیچی لێ بەسەر نییە؛ به‌غدا هه‌ر لەسەر نەزمەکەی جارانیەتی..چونکە ئەوە بەغدایە و هیچی لێ ناگۆڕێ و بەرانبەر کەرکووک هەر هەمان سیاسەتی پێشووی هەیە و دەیشیبێ.
كارزان هه‌ورامى




