داعش کۆمەڵە عەرەبێکی سنووری مەخمووری گوللەباران کرد

مەخموور-KDP.info-کۆمەڵە هاووڵاتییەکی عه‌ره‌ب كه نیازی مه‌خمووریان هەبوو، کە گه‌ڕابوونەوە سنوورى داعش، هەرهەموویان گولله‌باران کران؛ داعش هەڕەشەی لە خه‌ڵكى ناوچه‌كه کردووە نه‌چنه ناوچه كوردستانییه‌كان.
عه‌مید (مه‌هدى عه‌لى) فه‌رماندى هێزى پێشمه‌رگه له میحوه‌رى مه‌خموور به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى کوردستانی گوت: "کۆمەڵە عه‌ره‌بێک له سنوورى نێوان مه‌خموور و مووسڵ هه‌وڵیان دابوو بێنه مه‌خموور؛ بەڵام ئاخری کە چووبوونەوە سنوورى داعش، هەرهەموویان گوللەباران کران."
عه‌مید (مه‌هدى عه‌لى) دەیشڵێت، "داعش زۆری بۆ ئەو خه‌ڵكانە هێناوە کە لە سنوورى مووسڵ و لە نزیک هه‌رێمى كوردستاندا دەژین؛ هەر ڕۆژە و بە بیانوویەک یان پارەیان لێ دەسێنن، یان ڕەشبگریان دەکەن بەرەو جەنگ.
(مەهدی عەلی) ئاماژیشی کرد، داعش گه‌نجانى عه‌ره‌بنشینى سنوورى مه‌خموور و ناوچه‌كانى باشوورى شاره‌كه له دیوى مووسڵه‌وه ڕەشبگیر دەکات و دەیانهێنێت بۆ شەڕی پێشمه‌رگه.
گوتیشى: "داعش دەستی کردووە بە کۆمەڵکوژکردنی خەڵک و دوور نییە زۆرێکیانی کۆمەڵنێژ کردبێت".
كارزان هه‌ورامى




