٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-حکوومەت سبەینێ مووچەی چوار شوێن دابەش دەکات؛ وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ مووچەی خۆیانیان وەرگرت.
بەپێی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە، سبەینێ دووشەممە ١٥/٦/٢٠١٥  مووچەی مانگی ٤/٢٠١٥ ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:
١. دەزگای گشتیی ئاسایش.
٢. ئەنجوومەنی ئاسایش.
٣. فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی.
٤. ھێزی ئامادە.
ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش کراوە.

بڵند ئیبراھیم و، نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار