فراکسیۆنی زەرد: یان كۆبوونه‌وه‌ى ته‌وافووقى نه‌كرێت، ئه‌گه‌ریش کرا با هه‌مووان پابه‌ندی بین

هەولێر-KDP.info-سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له پەرلە‌مانى كوردستان دەڵێ، سه‌رۆكایەتیی پەرلە‌مان و سه‌رۆک فراكسیۆنه‌كانى نێو پەرلە‌مان كۆ ده‌بنه‌وه؛ له چوارچێوه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه ته‌وافوقیانه‌ى که ده‌یکەن له باره‌ى به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنى پەرلە‌مان یان كۆبوونه‌وه‌ى حه‌فتانه؛ باس له پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش ده‌كه‌ن كه هیچ لایه‌ك تاكلایه‌نه بڕیار نه‌دات.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له پەرلە‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ینێ دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكایه‌تیى پەرلە‌مان و سه‌رۆک فراكسیۆنه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت؛ به دڵنیاییه‌وه شێوازى ئێستاى كارى په‌رله‌مانى ته‌وافوقى ده‌خوازێت كه پێش هه‌ر دانیشتنێكى پەرلە‌مانى یاخود حه‌فتانه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى پەرلە‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان تایبه‌ت به به‌رنامه‌ى كار و ئیش‌وكاره‌كانى پەرلە‌مان كۆ ببینه‌وه؛ كۆبوونه‌وه‌کەى به‌یانیش له چوارچێوه‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌بێت كه هه‌میشه به‌م شێوازه به‌رده‌وامە."
(ئومێد خۆشناو) گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره جیاوازى له‌وه‌دایه ئێمه له ماوه‌ى ڕابردوودا گفتوگۆمان هه‌بووه له‌باره‌ى پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و، لیژنه‌ى ده‌ستوور ده‌ستبه‌كار بوونه به‌ڵام وا فراكسیۆنى گۆڕان پرۆژه‌یاسایەک‌یان پێشكه‌ش كرد کە له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه ته‌وافوقه‌دا یه‌ك ناگرێته‌وه كه به به‌رده‌وامى گفتوگۆ له نێوان سه‌رۆكایه‌تیى پەرلە‌مان و فراكسیۆنه‌كاندا هه‌یه."
سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له پەرلە‌مانى كوردستان گوتیشى، له كۆبوونه‌وه‌ى به‌یانى یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه یان كۆبوونه‌وه‌ى ته‌وافووقى نه‌كرێت یان ئه‌گه‌ر ده‌كرێت هه‌موو لایه‌كمان پێوه‌ى پابه‌ند بین هیچ لایه‌نێك تاكلایه‌نه هه‌ڵسوكه‌وت نەکا و بیه‌وێ قسەی خۆی بسەپێنێت و له ڕووى میدیاییه‌وه بابه‌تێك بخاته ڕوو كه پرسى وڵاتێك و كۆى لایه‌نه‌كان و ته‌واوى هاووڵاتیانى ئه‌و وڵاته‌یه نه‌ك ته‌نها پرسى لایه‌نێك وه‌كو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بیه‌وێ ئه‌جیندا یان بیروبۆچوونى خۆى بسەپێنێت كه نابێت بۆیان بچێته سه‌ر."
(خۆشناو) ئه‌وه‌شى باس كرد كه "یه‌كێك له بانگه‌شه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له سه‌رده‌مى ئه‌وان سه‌ركردایه‌تیی ئۆپوزسیۆنیان ده‌كرد له‌و وڵاته‌دا، ئه‌و كاتە ئه‌وه‌یان ده‌خسته ڕوو هه‌ر بابه‌ت و پرسێك نشتمانى بێت پێویستى به سازانى نشتمانى هه‌یه، خێره ئه‌مڕۆ ئه‌وان له جومگه‌كانى وڵات و له سه‌رۆكایەتیی پەرلە‌مان و حوكمڕانیی ئه‌و وڵاتەدا به‌شدارن و باوه‌ڕیان به شێوازى ته‌وافوقى نەما‌بێت! جا ئه‌مه ته‌وه‌رێك ده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى ده‌یخه‌ینه ڕوو."
نه‌شوان به‌رزنجى




