کەرکووک بڕیاری دا شاند بنێرێتە بەغدا.. پارێزگار: هەموو ئەگەرێک کراوەیە

کەرکووک-KDP.info- پارێزگاری کەرکووک(نەجمەددین کەریم) دەربارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەل ئەنجوومەنی پارێزگای کورکووک ڕایگەیاند، مەبەستیان لەم کۆبوونەوەیە ئامانجێکی سیاسی لە پشتەوە نییە، بە هێندەی خزمەتکردنە بەم شارە لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ چارەکردنی کێشەکانی. گوتیشی هەموو ئەگەرێک کراوەیە، بەڵام سەرەتا هیوادارین بەغدا کێشەکانمان چارە بکات.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئامادەبوونی پارێزگاری کەکووک کۆ بووەوە و دواتر لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ئاکامی کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیاند قو سەرەتا (نەجمەددین کەریم) گوتی، ئەنجوومەن زانیارییان دا بە ئێمە دەربارەی دەرماڵە و بوودجەکەیان.. هەڵبەت خەڵکی کەرکووک چاوەڕوانی ئێمەن تا کێشە داراییەکانیان چارە بکەین؛ ئاخر ئەمانە پرسێکن کە دەبێ بڕیاریان لەبارەوە بدرێ."
پارێزگای کەرکووک گوتیشی، لە ئەنجوومەن باسی ئەوەمان کرد کە لە ٢٠١٣ـەوە پارەی پترۆدۆلار بۆ کەرکووک خەرج نەکراوە. ئەمە سەرباری ئەوەی کە ئاوارەیەکی زۆر لەو شارەدا هەن و کۆمەک نەکراون. هەڵبەت ئێستا بەرپرسان ڕووی ئەوەیان نییە سەردانی ئاوارەکان بکەن، چونکە کۆمەکی ئاوارەکان نەکراوە و نە دەوێرن و نە ڕووی ئەوەیشیان هەیە بچنە نێو خێوەتگەکانەوە."
دەربارەی گرفتی کارەبایش دەڵێ، ئەو کارەبایەی بە هەرێمی کوردستانیشەوە پێمان دەگات کەمترە لە پێداویستیی ڕێژەی دانیشتوانەکەی. گوتیشی، دوێنێ دەربارەی ئەم پرسە شاندێکمان ناردووەتە بەغدا تا ئەم کێشەیەمان بۆ چارە بکەن.
پرسی دەواو دەرمان یەکێکی دیکەی کێشەکانی کەرکووکە و پارێزگار گوتی کە، بڕی پێویستی دەوا و دەرمانمان لە بەگداوە بۆ نایەت، بەنزینیش گرفتێکی دیکەیە کە بە شێوەیەکی پچڕپچڕ پێمان دەگات، سەرباری ئەو کەمیەیشی توانراوە، ئیدارەی پارێزگاکەی پێ بکەین.
هاوکات (نەجمەددین کەریم)، هێچ هەنگاوێک نانێین پێچەوانەی دەستووری عێتراق بێت، بەكام ئەوە حکوومەتی عێراقە کە دەستووری پێشێل کردووە.
گوتیشی، بژاردە زۆرن و دەستوور ڕوونە، بە اتیبەت دوای هەموارکردنەوەی یاسای پارێزگاکان حکوومەتی بەغدا، ڕێگەی نەداوە ەبشێەوەیەکی باش دەستەڵاتەکان بدرێ بە پارێزگاکان.
پێوەست بە هەرێمی کوردستان بەردەوام هەماهەنگیمان هەیە، ەبڵام ئەم پرسە چونکە پرسێکی سیاسی نییە، دەبێ بۆ چارەکردنی کێشەکانیشی لەگەڵ ەبغدا چارەیان بکات و کۆ ببێتەوە.
(کەریم) جەختیشی کردەوە کە، داوامان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەورکووک کردووە بچنە بەغدا تا کێشەکانمان بۆ چارە بکەن. سەردانەکەیش هەر بۆ ئەوە نییە بچنە بەگدا گوێ بگرن و بە دەستبەتاڵی بگەڕێنەوە، بەڵکە چوونیانە بۆ بەدەستهێاننی مافەکانی ئەو پارێزگایە، کە مەبەست لێیان خزمەتکردنە بە خەڵکی پارێزگاکە.
هەروەها گوتی، کێشەمان زۆرە، ئەوەتا لە مووسڵ جادە بۆ داعش پاک دەکرێتەوە، بەڵام کەرکووک پشتگوێ خراوە. ئەمە پرسێکە و دەبێ ئەنجوومەنی پارێزگا کاری لەسەر بکات. پێویستمان بەوەیە هاوکاری یەک بین و پشتیوانی پێشمەرگە بکەین.
(نەجمەددین کەریم) گوتیشێ، عێراق هیچ پلانێکی ستراتیژیی ڕوونی نییە، هەروەک چۆن لە ڕووە سەربازییەکەوە پلانی ستراتیژی نییە. هیوادارین بەگدا گوێمان لێ بگرێ و کێشەکانمان چارە بکەن؛ لەگەڵ هەرێمیشدا ەبردەوام گفتوگۆمان هەیە، بەڵام هرێم خۆی کێشەی لەگەڵ بەغدا هەیە، بۆیە داوای ئێمە لە بەغدایە ات کێشەکانمان بۆ چارە بکات.
ئەو دەربارەی نەوتی کەرکووکیش دەڵێت، دەربارەی ڕەوانەکردنی نەوتی کەرکوویش کە لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی سۆمۆ دەکرێ ئەمە ڕوونە کە، پارەکەیشی دەچێتە بەغدا. جەختیشی کردەوە کە، هەروەک چۆن بەسرە پارەی پترۆدۆلارەکەی پءێ دەدرێ بە ئێمەیش بدرێ.
هەر لەو پرێسکۆنفڕانسەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (ڕێبوار تاڵەبانی) گوتی، کۆبوونەوەکەمان بۆ پشتگیریکردنی یادداشتەکەی پارێزگارە.. ئێمە نامانەوێ وەک پارێزگاکانی دیکە ئیفلاسی خۆمان ڕابگەیەنین، دیارە کەرکووک ناوەندی دەربازکردنی کۆی عێراق بووە لە قەیرانە داراییەکانی.
گوتیشی، زیاد لە نیو ملیۆن ئاوارە بۆ کەرکووک هاتوون کە ئەرکی ئەنجوومەن و پاریزگاکەی قورستر کردووە.
(تاڵەبانی) جەختیشی کردەوە، کە زانیمان بەغدا بەدەنگمانەوە دێ، لە ڕووی کارەبا و بەرهەمەکان پررسی ئاوارەکان ئەوا ئێمە هەماهەنگ و هاوکار دەبین، کە نەیشی کرد ئەوا لە کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئەنجوومەن بڕیار دەدەین کە دەبێ چ بکەین.
کێشەکانمان کێشەی دارایین و سیاسی نین، هەوڵ دەدەین لەگەڵ بەغدا ڕاشکاوانە ئەم پرسە تاوتوو بکەین و دەبێ چارەیان بۆ بدۆزرێتەوە.




