ئەمڕۆ بڕیاری نەدا.. کۆمسیۆن چەند ڕۆژێکی دی وەڵامی سەرۆکایەتیی هەرێم دەداتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆبوونەوە ئەمڕۆیاندا ھیچ بریارێک نەدراوە، چونکە پیویستیان بە دیراسەی بڕیارەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە و، ئەمەیش چەند ڕۆژێکی دەوێ و دواتر وەڵامی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەدەنەوە.
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی کۆبووە لەبارەی بڕیاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم لە٢٠/٨/٢٠١٥دا.
ئەندامی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن وراپرسی لە ھەرێمی کوردستان (جووتیار عادل)، دەربارەی ئەم کۆبووەنەوەیان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا ھیچ بڕیارێک نەدرا کە دەتوانن ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجام بدەن یاخود نا، بەڵام لە چەند رۆژی دادێ، ئەو بڕیارە دیراسە دەکەین و وەڵامی سەرۆکایەتیی ھەرێم دەدەینەوە."
وەک زانراویشە، لە کۆبوونەوەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستاندا باس لە دامەزراندنی کارمەند و هەروەها دابینبکردنی بڕی پێویستی تێچووی سازدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی لێ کراوەتەوە و، لە چەند ڕۆژی دادێ، بە فەرمی دەربارەی پرسی هەڵبژاردنەکە وەڵامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەدەنەوە.
(فواد حوسێن) ههروهها گوتی، (سهرۆك بارزانی) له فهرمانهكهدا گشت لایهنه پهیوهندیدارهكانی ڕاسپاردووه بۆ دانانی ڕیكار و ڕێوشوینه پێویستهكان به مهبهستی بهڕێوهبردنی پڕۆسهی ههڵبژاردن به شێوازێكی دیموكراتی و ئازاد و لهبهرچاوگرتنی گشت یاسا پهیوهندیدارهكان و پهیرهوكردنی گشت ستاندهره جیهانییهكان لهو بارهیهوه.
بڵند ئیبراھیم




