61 داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە و فڕِۆكەی هاوپەیمانان كوژران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14-ی پارتی لە مووسڵ ڕایگەیاند، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش 61 تەرمی خۆیان كە بە دەستی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ كوژرابوون، بۆ مووسڵ گەڕاندووەتەوە.
كارگێڕ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش 61 لاشەیان بۆ نەخۆشخانەكانی مووسڵ گواستووەتەوە، كە بە دەستی هێزی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە میحوەرەكانی (گوێڕ، رۆژئاوای دیجلە و شنگال) بۆردوومان كراون و كوژراون.
(مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش سێ گەنجیان لە گەڕەكی "بابل تۆپ" لە سەنتەری شاری مووسڵ، لە كاتی وێنەگرتنی شارەكەیان دەستگیر كرد و دەستبەجێ گوللەبارانیان كردن، چونكە بەكارهێنانی مۆبایل و گرتنی وێنەی شاری مووسڵ لەلایەن داعشەوە قەدەخە كراوە.
هەژار مەموزینی




