شوشتنی ئۆتۆمبێل لەبەر دەرگا سزای بەدواوەیە.. ئاوی باخچەکان دەبڕدرێت.. حه‌فته‌ى داهاتوو كارى پێده‌كرێت

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ئاماده‌بونى وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار كۆبونه‌وه‌یەك له ته‌لارى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ى كه‌مئاوى و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو تا هاووڵاتیان له وه‌رزى گه‌رما بێ ئاو نه‌بن.
به‌ئاماده‌بونى (نه‌ورۆز مه‌ولوود) وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و (تاهیر عه‌بدوڵڵا) جێگرى پارێزگار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یەك له ته‌لارى پارێزگا به‌رێوه چوو بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌ى كه‌مئاوى و دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو تا هاووڵاتیان له وه‌رزى گه‌رما بێ ئاو نه‌بن .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه له داهاتوودا ئه‌وه‌ى ئۆتۆمبێڵ له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى بشوات، یاخود باخچه به ئاوى خواردنه‌وه ئاو بدات یا ته‌وافه‌ى له‌سه‌ر تانكیه‌كه‌ى دانه‌نابێت، به بڕى (50) په‌نجاهه‌زار دینار سزا دەدرێت، هاوكات بڕیار درا بۆریى راكێشراو بۆ باخچه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هه‌ڵبگیرێن و رێگه‌ش نه‌درێت هیچ باخچه‌یێكى نوێ دروست بكرێت، ئه‌و باخچانه‌ى كه دروستیش كراون هاووڵاتیان ده‌توانن به تانكه‌ر ئاویان بده‌ن و نابێت كه‌ڵك له ئاوى خواردنه‌وه وه‌ربگرن.
له درێژه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كرایه‌وه كه، ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و مامۆستایانى ئایینیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى له به‌فیڕۆدانى ئاوى خواردنه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س، بۆئه‌وه‌ى رێگه له سه‌رهه‌ڵدانى گرفتى كه‌مئاوى بگیرێت.
ده‌ركردنى ئه‌و بڕیاره‌ش به‌و ئامانجه‌یه تا بتوانرێت ئاوى خواردنه‌وه چیدیكه به‌فیڕۆ نه‌ڕوات كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خه‌رجیێكى زۆرى لێ ده‌كات، هاوكات بتوانرێت ئاوى خواردنه‌وه‌ش بۆ گشت هاووڵاتیان دابین بكرێت .




