٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ بڕیار دەدات.. دەربارەی بڕیارەکەی سەرۆک بارزانییە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (سەرۆک بارزانی) دوێنێ شەممە بڕیاری دا، ڕۆژی ٢٠/٨/٢٠١٥ ھەڵبژاردنی گشتی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت، ھەر چەندە کاتەکە بۆ ئەوان کەمه‌، بەڵام ئەمڕۆ کۆ دەبنەوە و رای خۆیان وەکو کۆمسیۆن دیاری دەکەن.

سەرۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان (ھندرێن محەممەد ساڵح) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی لەبارەی بریارەکەی سەرۆکی ھەرێم کۆ ببێته‌وە و رای خۆمان دیاری بکەین، بەڵام ئێمە لە پەیرەوی ناوخۆ دامانناوە کە پێویستمان بە ١٨٠رۆژ ھەیە تا هەڵبژاردن بەڕیوە ببەین."

(ساڵح) گوتیشی: "ئێمە تازە دامەزراوین و پێویستمان بەوە ھەیە ئۆفیسەکانمان بکەینەوە و، مەرکەزێک ھەیە کە ئەنجامەکان داخیل دەکات، چونکە پێشتر فۆرمەکان دەچوونە بەغدا و ئێستا لە ھەرێمی کوردستان دەبن. لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیش دیار دەبێت کە دەتوانین لەو وادەیەدا ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجام بدەین یاخود نا."

(فواد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دوێنێ شەممە (١٣/٦/٢٠١٥) لە لێدوانێکدا رایگەیاند: (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان ژمارە (١) ی ساڵی٢٠٠٥ی ھەموارکراو و بە فەرمانی ھەرێمی ژمارە (٩١) ی ساڵی٢٠١٥بڕیاری دا ھەڵبژاردنی گشتی بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت لە ڕۆژی(٢٠/٨/٢٠١٥).
ھەروەھا (فواد حوسێن) رایگەیاند، (سەرۆک بارزانی) لە فەرمانەکەدا گشت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ دانانی ڕیکار و ڕێوشوینە پێویستەکان بە مەبەستی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی دیموکراتی و ئازاد و لەبەرچاوگرتنی گشت یاسا پەیوەندیدارەکان و پەیرەوکردنی گشت ستاندەرە جیھانییەکان لەو بارەیەوە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار