تارق عه‌زیز له ئوردن ده‌نێژرێ

عه‌ممان-KDP.info- پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ڕفاندنی ته‌رمه‌كه‌ی له فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا، ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه ده‌ده‌ن كه، ته‌رمی (تارق عه‌زیز) جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن ده‌نێژرێت.
سه‌رجاوه‌یه‌كی ولاتی ئوردن ده‌ڵێ، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه ته‌رمی (تارق عه‌زیز) ده‌گوێزێته‌وه، به‌ر له نیوه‌شه‌و به كاتی ئوردن ده‌گاته پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی.
به گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ی (عه‌زیز) هه‌ر به گه‌یشتنی ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندیی پایته‌خت، ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماده‌كاریێكه بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی به‌خاكسپاردنی، كه خێزانه‌ی ئه‌و داوایه‌یان هه‌بووه 'به خاتری به‌ها مرۆییه‌كانه'، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه كاتی ناشتنه‌كه‌ی نه‌دركاندووه.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هه‌م كچه‌كه‌ی به ناوی (زه‌ینه‌ب) و هه‌م كوڕه‌كه‌یشی (زیاد)
ڕایانگه‌یاند، ته‌رمی باوكیان له فڕگه‌ی نێوده‌وڵێتیی به‌غدا ڕفێندراوه و نازانن بۆ كوێ براوه، دایكیشی كه به مه‌به‌ستی گوێزتنه‌وه‌ی ته‌رمی مێرده‌كه‌ی له به‌غدا بووه، به ته‌نیا ده‌ستبه‌تاڵی گه‌ڕاوه‌ته‌وه عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن.
(عه‌زیز) كه ڕووه دیپلۆماسییه‌كه‌ی ڕژێمی (سه‌ددام حوسێن)ی له‌نێوچوو بوو، له ساڵی 2010دا سزای له‌داردانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و، ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوویش مردنی به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا.
زریان زیاد




