دروستکردنی هێز لە دەرەوەی پێشمەرگەدا هێڵى سووره

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه ده‌پارێزرێت و، هیچ هێزێك بۆى نییه له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌و شاره‌دا به‌كار بهێنێت.
(ئه‌میره عه‌بدولكه‌ریم) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له پشكى كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه لێره‌وله‌وێ باس له‌وه ده‌كرێت له‌شكر و هێزى تایبه‌ت بۆ پێكهاته‌كان له شارى كه‌ركووك دروست بكرێت له ده‌ره‌روه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه گوتى: "ئێمه ئه‌زموونمان هه‌بووه هه‌ر هێزێك له ده‌ره‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى كردبێت گرفتى دروست كردووه، به تایبه‌تى له شارى كه‌ركووكدا له سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى هاتنى پێشمه‌رگه بۆ ناو شاره‌كه چه‌ند هێزێك ویستیان خۆیان له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه تاقى بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌م گرفتى گه‌وره‌یان نایەوە هه‌م خه‌ڵك نیگه‌ران بوون؛ چونكه ئه‌وه‌ى ئێستا پارێزگارى له شارى كه‌ركووك ده‌كات پێشمه‌رگه‌یه بۆیە دروستکردنی هێز لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هێڵی سوورە".
گوتیشى: "حه‌شدى‌شه‌عبى هەتا بکرێ ڕێگرییان لێ ناكرێت له به‌شێكى شاره‌كه‌دا هه‌بن، به‌ڵام ئه‌و به‌شانه‌ى كه پێشمه‌رگه خۆى ڕێگایان پێ ده‌دات بۆ نموونه حه‌ویجه ئه‌ویش نابێت نزیكى شار بكه‌ونه‌وه".
ئه‌وه‌یشى خسته ڕوو: ئه‌گه‌ر پێكهاته‌كان داواى هێز ده‌كه‌ن گرفت نییه، به‌ڵام ده‌بێت هەر له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا بێت.
كارزان هه‌ورامى




