به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ڵوێستى به‌غدا ده‌كه‌ین

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به درێژایى 1500 كیلۆمه‌تر ڕووبه‌ڕووى گه‌وره‌ترین ڕێكخراوى تیرۆریستى بووه‌ته‌وه بۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ى كورد داوا بكات ده‌بوو به‌غدا به‌شه بوودجه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى بناردایه.
(شیرین ڕه‌زا) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پشكى كورد له بوودجه‌ى عێراق %17یە و نابێ بەغدا به‌م شێوه مامه‌ڵه ده‌كات واته ناكرێت به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ به‌غدا پاره بنێرێت، له هه‌مان كاتدا ده‌پرسین ئه‌ى له یاسایى میزانییه‌ى 2015ـدا ئه‌وه جێگر نه‌كرا كه پشكى هێزى پێشمه‌رگه به جیا ڕه‌وانه بكرێت ئه‌ى كوا پاره‌كه‌ى؟ بۆ نه‌نێردراوه؟ ئه‌گه‌ر به‌غدا ئاماده بێت بوودجه‌ى حه‌شدى‌شه‌عبى خه‌رج بكات ئه‌ى بۆ بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى خه‌رج ناكات خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ هێزى پێشمه‌رگه كه هێزێكى یاساییه و، له ده‌ستور مافه‌كانى جێگر كراوه پاره‌ى بۆ نانێردرێت گوتى: "ئه‌مانه پرسیارن سه‌رجه‌میان ئاراسته‌ى (حه‌یده‌ر عه‌بادى) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌كرێته‌وه و به‌توندى ئیدانه‌ى هه‌ڵوێستى به‌غدا ده‌كه‌ین به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه ده‌كات".
گوتیشى: "ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌یكات پێشێلكردنى ڕاسته‌وخۆى ده‌ستوور و یاسای بوودجه‌ى 2015ى عێراقە".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ده‌بێت به‌غدا ئاگادار بێت له‌وه‌ى چه‌ك بداته پێشمه‌رگه و ئاگادارى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندیش ده‌كه‌نه‌وه له‌و كه‌موكورتییه‌ى هه‌یه‌تى."
كارزان هه‌ورامى




