بۆ ڕووبەرووبوونەوەی فکری داعشەتی کۆنفرانسێکی گەورە ساز دەدرێت

هه‌ولێر -KDP.info-سه‌رۆكى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلام له هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌نیازن كۆنفرانسێكى گه‌وره له‌باره‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیرى داعشەتی ببه‌سن؛ به‌و مه‌به‌سته‌ش داوای هاوكارىیەکی زیاتر دەکەن له حكوومه‌ت.
(مه‌لا عه‌بدوڵڵا وه‌یسى) سه‌رۆكى یه‌کێتیی زانایانى ئیسلامى له كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "له‌سه‌ر هه‌موو تاكى كورد پێویسته له ڕووى فكرییه‌وه ڕووبه‌ڕووى داعش ببێته‌وه؛ به تایبه‌تى تیرۆریستانى داعش مامۆستایانى ئاینیش له هه‌رێمى كوردستان له دواى هاتنى داعش هه‌وڵیان داوه بە كۆڕ و سیمینار و لە مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووى فكرى داعشەتی ببنه‌وه گوتى: "وه‌ك یه‌كێتیى زانایان چه‌ندین كۆڕ و سیمینارمان کردووه و تا ئێستا 3 كۆنفرانسمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بیرى توند ڕه‌وى شى بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام پێویستیمان به هاوكارییەکی زیاتر هه‌یه؛ هه‌قه حكوومه‌ت ستراتیژیه‌تى به‌رفراوانى هه‌بێت. هاوكات له ڕووى مادییشه‌وه هاوكار بێت، چونكه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیرى داعش پێویستى به كۆنفرانسى گه‌وره هه‌یه ئێمه‌ش له به‌رنامه‌ماندایه كۆنفرانسى گه‌وره له‌و باره‌وه بکه‌ین".
گوتیشى: "به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه‌ی كه بیرمان لێ كردووەته‌وه ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێ كتێب و نامیلكه‌ى تایبه‌ت ئاماده بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بیرى توندڕه‌وى بیرى ڕێكخراوى داعش كه مه‌ترسیه بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگا".
كارزان هه‌ورامى




