٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە خورماتوو تەنها دووهەزار خێزانی ئاوارە كۆمەك كراون

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو -KDP.info- قایمقامیەتی خورماتوو ئاشكرای دەكات لە سنووری شارۆچكەكەیان نزیكەی 11هەزار ئاوارە نیشتەجێن و تاوەكو ئێستا لە لایەن مانگی سووری نێودەوڵەتییەوە تەنها دووهەزاریان كۆمەك و هاوكاری كراون.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، محەمەد فایەق بە ماڵپەری پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەهۆی شەڕی داعشەوە تاوەكو ئێستا نزیكەی 11هەزار ئاوارەی ناوچەكانی دەوروبەری دووزخورماتوو و ئەو شوێنانەی دیكەی شەڕی داعش ڕوویان لە دووزخورماتوو كردووە و نیشتەجێ بوون.
محەممەد فایەق گوتیشی: لەو ژمارەیە، حەوت هەزار خێزانی ئاوارە بە شێوەی فەرمی ناونووسكراون و تاوەكو ئێستاش تەنها دوو هەزاریان لە لایەن ڕێكخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتییەوە هاوكاری كراون.
ناوبراو داوایشی لە ڕێكخراوەكانی دیكە كرد كە سەردانی ئاوارەكانی ناوچەكەیان بكەن و هاوكاری و كۆمەكیان پێشكەش بكەن، چونكە  زۆربەی ئاوارەكان لە بارودۆخێكی زۆر خراپدا ژیان بەسەر دەبەن.
كاروان جاف

هەواڵی پەیوەندیدار