٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دامەزراندن لە ڕیزی پێشمەرگە دەست پێدەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزارەتی  پێشمەرگە دەرگای دامەزراندن بۆ خۆبەخشەكان لە كەركووك  و، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە و هاووڵاتیان دەتوانن بۆ خزمەت وەك پێشمەرگە خۆیان ناونووس بكەن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی   لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست  ماڵپەڕی  فەرمیی پارتیی  دیموكراتی كوردستانكەوتوون بۆ دروستكردنی سێ‌ لیوای سەربازیی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا ڕۆژی 15 حوزیران ناونووسین دەكرێتەوە.
ناونووسین بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت و لە بنكەكانی وەرگرتن لە شارەكانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، فۆرم پڕ دەكرێتەوە فۆرم دابەش دەكرێت.

مەرجەكانی وەرگرتنی هاووڵاتی ئەوەیە، كە دەبێت دانیشتووی هەرێمی كوردستان یان ناوچەكانی ئیدارەی دەرەوەی هەرێم بێت، تەمەنیشی لە 18 کەمتر و، لە 30 زیاتر نەبێت و هەر هیچ نەبێت بڕوانامەی سەرەتاییی هەبێت و، هیچ تاوانێکی نەکردبێت و، هیچ نەخۆشییەکی سەختی نەبێت."

لەو سێ‌ لیوایەدا 8 هەزار خۆبەخش  دەبنە پێشمەرگە.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار