مالیکی و نوجەیفی وڵامی پرسیارەکانیان دایەوە

بەغدا-KDP.info-جێگری سەرۆکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ دەڵێت، مالیکی و نوجەیفی وڵامی پرسیارەکانی ئەندامانیان داوەتەوە و، بڕیاریشە سەرەتای مانگی دادێ لیژنەکەیان لەبارەی کۆبێتەوە و بڕیاری خۆی بدات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئەندامانی لیژنەکەیان لەبارەی ھۆکاری کەوتنی مووسڵ پرسیاریان لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق (نوری مالیکی) و سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق (ئوسامە نوجەیفی) کرد، ئێستا وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە، بەڵام ئامادە نەبوو باسی ناوەڕۆکی وڵامەکان بکات."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، ڕۆژی١/٧/٢٠١٥ لیژنەکەیان لەبارەی ئەو وەڵامانە کۆ دەبێتەوە و بڕیاری خۆی لەسەر دەدات و ھەموو لێکۆڵینەوەکان دەکەنە یەک ڕاپۆرت و ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی دکەن، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
بڵند ئیبراھیم




