٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووسبەی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور كۆ دەبێتەوە.. ماددەی 11 گفتوگۆ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستوور دەڵێت، لیژنەكەیان بەردەوامە لە كۆبوونەوەكانی بۆ ئامادەكردنی دەستوور، لە ئێستایشدا گەییشتوونەتە ماددەی ١١ و رۆژی دووشەممەیش جارێكی دیكە كۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی ئەو ماددەیەوە دەكەن.

ئەندامی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور (د. ڤاڵا فەرید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لیژنەكەیان بەردەوامە لە كۆبوونەوەكانی بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەی دەستوور و تاوەكو كۆتایی هەفتەی رابردوو دیباجە و١٠ ماددەی دەستوور پەسەند كراون و لە ئێستایشدا گەییشتوونەتە ماددەی ١١ لەو پڕۆژەیە.
(ڤاڵا) گوتیشی، تاوەكو ئێستا كارەكەیان بە باشی بەڕێوە دەچن و هەماهەنگییەكی باشیش لە نێوان ئەنداماندا هەیە.
ئەوەیشی خستە ڕوو، ئەم هەفتەیەیش كۆبوونەوەكانیان بەردەوام دەبن و رۆژی دووشەممە سەعات ١٠ و نیو جارێكی دیكە لیژنەكەیان كۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی ماددەی١١ـوە دەكەن.
لیژنەی ئامادەكردنی دەستوور لە ٢١ ئەندام پێك دێت و پێویستە لە ماوەی٩٠ ڕۆژدا پڕۆژەی دەستوور بۆ راپرسی ئامادە بكات.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار