٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موسلیح ڕەجەب: ئەو کاتەی دیاری کراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێم، گونجاوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-ئەندامێكی سەركردایەتیی حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان، ڕایگەیاند، سەرۆكی هەرێمی كاتێكی باشی دیاری كردووە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێم، هەروەها دەمی هەموو ئەوانەی گرت كە دەیان گوت هەڵبژاردن لە كوردستان ناكرێت.

(موسلیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتی حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی گرینگی دا كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم لە 20 مانگی ئاب بكرێت، سەرۆكی هەرێم دەمی هەموو ئەمانەی گرت كە وایان دەزانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم ناكرێت و بۆ كاتێكی نادیار دوا دەخات.
گوتیشی: پارتی و سەرۆكی هەرێم هیچ كاتێك لە هەڵبژاردن نەترساون، ئەو كاتەی دیاری كراوە، كاتێكی گونجاوە، ئەو لیژنەی بۆ ئامادەكردنی دەستوور پێكهێنراوە دەتوانن تا ئەو كات كارەكانی خۆیان بكەن، هەروەها میللەتیش ئامادەیە بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێرن."
(موسلیح) ئاماژەی بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرد و گوتی: "پێویستە حكوومەتی هەرێم سەربەخۆیانە نەوتی خۆی بفرۆشێت و سەربەخۆیی ئابووری خۆی ڕابگەیێنێت و هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیش پشتگیری تەواوی سیاسەتی حكوومەتی هەرێم بكەن."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار