جۆرج بۆش: بەبێ هێزی زەمینی، داعش تێك ناشكێت

ئەمەریكا -KDP.info- بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی هێڵ، (جۆرج بۆش)ـی سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئیسرائیل هایۆم گوتوویەتی، تیرۆریستانی داعش بە هێزی زەمینی تێك دەشكێنرێن.
(جۆرج بۆش) لە چاوپیكەوتنەكەیدا ئاماژەی بەوە داوە كە، پێویستە سەرۆكی ئەمەریكا ئەو بڕیارە بدات، ئەگەرچی قورسیش بێت، چونكە تاكە ڕێگەی تێكشكاندنی داعش بەكارهێنانی هێزی زەمینییە و بە تەنیا ڕاهێنان و هێرشە ئاسمانییەكان چارەسەر نین.
(بۆش) رەخنەی لەو بڕیارە تازەیەی ئەمەریكا هەبووە كە دەیەوێت (٤٥٠) ڕاوێژكاری سەربازی دیكە بنێرێتە عێراق بەڵام بەشداری لە شەڕدا نەكەن. ئەو گوتی: مێژوو ئەوە دەردەخات كە قاعیدە لە عێراقدا تێك شكاوە، من ڕێگای بەكارهێنانی هێزی زەمینیم تاقی كردووەتەوە و سەركەوتوویش بووە.
شیاوی باسە، بەو (٤٥٠) ڕاوێژكارە تازەیەی كە ئەمەریكا بڕیاری داوە بۆ هێزەكانی لە عێراق زیادیان بكات، ژمارەی سەربازە ڕاوێژكارەكانی ئەمەریكا لە عێراقدا دەگاتە نزیكەی (٣٥٠٠) ڕاوێژكار.
سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، هەروەها ئەوەی بە بیر سەرۆكایەتیی ئەمەریكا هێنایەوە كە ئیدی كاتی بڕیاردان لەسەر بەكارهێنانی هێزی زەمینی هاتووە.
و: خالید ئەحمەد




