له دوو كاتی جیاوازدا زه‌بری كوشنده له داعش دراو زیانێكی زۆریان به‌ر كه‌وت

رۆژئاوای دیجله -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له دوو كاتی جیاوازدا، ئۆتۆمبێلێكی داعش و مۆڵگه‌یه‌كیان له میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله بۆمباران كرد، هاوكات كوژراویان لێكه‌وتووه.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەقید (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌عات 11:30 خوله‌ك، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له گوندی عاشق كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دوو ریانی كه‌سكێی سه‌ر به میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستانی داعش كه چه‌كی جۆری كاتیۆشای له‌سه‌ر جێگر كرابوو، ته‌قێندرایه‌وه و سه‌رنشینه‌كانیش له ناوبران، هاوكات له سه‌عات 5:00ی عه‌سریش مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش، كه تێیدا جۆره‌ها چه‌كی قورسی تێدا بوو، له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی تۆپباران كرا و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش هاوئاهه‌نگیان به بۆمباران كردنی هه‌مان مۆڵگه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كرد.
پێوه‌ست به زیانى تیرۆریستانیش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی گوتى: "زیانێكی زۆر به‌ر تیرۆریستان كه‌وتووه و كوژراویشیان لێكه‌تۆته‌وه.




