له‌سه‌ر ده‌ستى پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمان11هه‌زار داعش كوژراون و 20 هه‌زاریش بریندار بوون

هه‌ولێر-KDP.info- بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، داعش له‌ناوخۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه كه ناتوانن هیچ پێشڕه‌وییه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و به‌رانبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه بوه‌ستنه‌وه، چونكه له ماوه‌ی رابردوودا به ده‌ستی پێشمه‌رگه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان زیاتر له 11 هه‌زار تیرۆرست كوژراون و زیاتر له 20 هه‌زاری دیكه‌یش بریندار بوونه.
( ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان) بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ساڵێك تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر به‌رگری و سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه، دیاره تیرۆرستانی داعش له ناوخۆیان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه كه ناتوانن هیچ پێشڕه‌ویه‌ك بكه‌ن بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌رانبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه، بۆخۆیان شكه‌ستی خۆیان ده‌بینن پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكی زۆریان به‌ر نه‌كه‌وێت ئاماده‌نین ڕووبه‌ڕووی هێزی پێشمه‌رگه ببنه‌وه.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتیشی: "سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زۆر گه‌وره‌ن و هه‌موو جیهان باس له وره‌به‌رزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، داعش بڕوای وابوو كه چۆن ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی له به‌رانبه‌ر به سووریا و سوپای عێراق به ده‌ست هێناوه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام زۆر له‌سه‌ریان به قۆرس وه‌ستاوه و تووشی شكه‌ستێكی گه‌وره بوون، زیانێكی زۆری گه‌وره‌ی گیانی و ماددیان به‌ركه‌وتووه، به پێی زانیارییه‌كان زیاتر له 11 هه‌زار تیرۆرست كوژراون و زیاتر له 20 هه‌زار چه‌كداریش بریندار بوونه، ئه‌وه‌یش به گران له‌سه‌ر ئه‌وان ڕاوه‌ستاوه.
رابین شێروانی




