سه‌رۆك بارزانی فه‌رمانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد

هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاری دا، ڕۆژی 20/8/2015 هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.
(فواد حوسێن) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه (13/6/2015) له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ی ساڵی2005ی هه‌مواركراو و به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (91) ی ساڵی2015بڕیاری دا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت له ڕۆژی(20/8/2015).
هه‌روه‌ها (فواد حوسێن) رایگه‌یاند، (سه‌رۆك بارزانی) له فه‌رمانه‌كه‌دا گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه بۆ دانانی ڕیكار و ڕێوشوینه پێویسته‌كان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوازێكی دیموكراتی و ئازاد و له‌به‌رچاوگرتنی گشت یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌یره‌وكردنی گشت ستانده‌ره جیهانییه‌كان له‌و باره‌یه‌وه.




