كۆنگرێسی ئه‌مریكا به نه‌خێر ده‌نگی دا له‌سه‌ر ناردنی سوپای وڵاته‌كه‌یان بۆ عێراق

ئه‌مریكا-KDP.info- كۆنگرێسی ئه‌مریكا به نه‌خێر ده‌نگی دا له‌سه‌ر ناردنی سوپای وڵاته‌كه‌یان وه‌ك هێزی زه‌مینی پشتیوانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له عێراق، له‌كاتێكدا له‌مانگی شوبات (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به فه‌رمی داوای لهكۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردبوو كه ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن له‌سه‌ر ناردنی سه‌رباز بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
جێی باسه كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته به دووسه‌دو سی و یه‌ك ده‌نگی نه‌خێر به‌رامبه‌ر سه‌دو نۆهه‌دو شه‌ش ده‌نگی به‌ڵێ ده‌نگیان له‌سه‌ر پرۆژهكهداو به‌و پێیه پرۆژه‌ی ناردنی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا بۆ عێراق شكه‌ستی هێناو (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش رایگه‌یاند، كه ناردنی هێز له ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.




