ئه‌وانه‌ى وایان زانى كورد به ئابڵوقه‌ى دارایى له‌ناو ده‌چێت خه‌ونه‌كانیان سه‌رى نه‌گرت

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاماژه‌به‌وه ده‌كات هه‌رێمى كوردستان سه‌لماندى چۆك بۆ هیچ فشارێك نادات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌وه ئاگاداربێت كه ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌یكات خنكاندنى هه‌ناسه‌ى خه‌ڵكى كوردستانه.
(د.ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى وایان ده‌زانى به بڕینى بودجه‌ى كوردستان ئه‌م وڵاته له‌ناو ده‌چێت خه‌ونه‌كه‌یان نه‌چووه‌سه‌ر و، ئه‌وه دووساڵه خه‌ڵكى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى خۆڕاگرانه چۆكى بۆهیچ كه‌س دانه‌داوه.
(نوره‌دین) ده‌پرسێت، تاكه‌ى عه‌قڵیه‌تێك وابیر ده‌كاته‌وه هه‌موو كارته‌كان له‌دژى كورد به‌كاربهێنێت بۆ ده‌بێت بیركردنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت پێى وابێت كورد پله دووه له عێراق دا له‌هه‌مان كاتدا ئێستا قسه‌ى به‌غدا بڕاوه هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خۆى ناردووه ڕۆژانه 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى داوه‌ته سۆمۆ ئه‌ى بۆچى ئه‌و عه‌قڵیه‌ته ده‌یه‌وێت هه‌رێمى كوردستان بخاته ژێر گوشاره‌وه ده‌بێت حیكمه‌ت له‌م گوشاره چى بێت له كاتێكدا كوردستان چۆك بۆ ئه‌و فشارانه نادات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران گوتیشى: "حه‌قه حكوومه‌تى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوێ له قسه‌كانى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق (عادل عه‌بدول مه‌هدى)بگرن كه باسى له‌وه كردووه هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوه‌تى پابه‌ند بووه به هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى خۆیه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ده‌بێت كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له پابه‌ندن نه‌بوونى عێراق به‌ڕێككه‌وتن ئاگادار بكرێته‌وه چونكه به‌شێك له هۆكارى به‌شدارى كورد له حكوومه‌تى عێراق به پێشنیازى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بووه.
كارزان هه‌ورامى




