هێرشێكى تیرۆرستانى داعش تێكشكێنرا و زیانێكى زۆریان پێ گه‌یشت

سنوونێ-KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى پێشمه‌رگه له سنوونێ ڕایده‌گه‌ینێت، ئه‌مرۆ له‌یه‌كێك له گونده‌كانى سه‌ر به شاره‌دێى سنوونێ هێرشێكى تیرۆرستانى داعش له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنرا و ژماره‌یه‌ك لاشه‌ى تیرۆرستانیش به‌جێ مان.
( قاسم ده‌ربۆ ) یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له‌سنوونێ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "ئه‌مرۆ هه‌ینى تیرۆرستانى داعش له گوندى (باراى) سه‌ر به شاره‌دێى سنوونێ كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى سووریا هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه به‌ڵام له ماوه‌ى نیو سه‌عات دا هێرشه‌كه‌ى تیرۆرستان تێكشكێنرا و به تووندى وه‌ڵامدرانه‌وه.
پێوه‌ست به زیانى تیرۆریستانیش ( ده‌ربۆ ) گوتى: "تیرۆرستانى داعش زیانێكى زۆریان پێ گه‌یشت و شه‌شیان لێ كوژران كه لاشه‌كانیان له شوێنى هێرشه‌كه‌یان به‌جێ ماوه‌و ژماره‌یه‌ك تیرۆرستیش بریندار بوون .
نه‌شوان به‌رزنجى




