فازڵ به‌شاره‌تى: خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه حه‌زده‌كه‌ن پارتى پۆست وه‌ربگرێت..له‌به‌ر خزمه‌ت كردنیانه

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- به‌رپرسى لقى 12ى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتى ئامانجى خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه‌بووه بۆیه خه‌ڵك زۆر په‌رۆشه بۆ ئه‌وه‌ى پارتى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پۆستى پێ بدرێت و له مافه‌كانى بێ به‌ش نه‌كرێت.
(فازڵ به‌شاره‌تى) به‌رپرسى لقى 12ى پارتیى دیموركراتى كوردستان له هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پارتى حه‌ق و مافى خۆیه‌تى پۆستى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پێ بدرێت، به‌ڵام ئه‌و پێدانه له سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه نه‌بێت كه پۆستێك بێت و ناو بێت پارتى خه‌باتێكى دوور ودرێژى له‌م ده‌ڤه‌ره هه‌یه، هه‌زاران شه‌هیدى داوه، شۆڕشه‌كانى پارتى شاهێدى ئه‌و ڕاستیه‌ن، ئێستاش كه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ست به‌كار بووه ئێمه وه‌ك پارتى پشگیرى و پشتیوانى به‌پارێزگابوون ده‌كه‌ین و هه‌موو لایه‌كیش باش ده‌زانێت پارتى چ هه‌وڵێكى داوه بۆ به‌پارێزگا بوونى هه‌ڵه‌بجه.
(به‌شاره‌تى) گوتیشى: "خه‌ڵكى شارى هه‌ڵه‌بجه ئاره‌زومه‌ندن پارتى له‌شاره‌كه پۆستى هه‌بێت، چونكه پارتى له هه‌رشوێنێك بێت ئامانجى خزمه‌تكردنه ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت خزمه‌تیان بكرێت بۆیه پارتى به‌رنامه‌و كارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه ببێته شارێكى نمونه‌یى".
به‌رپرسى لقى 12ى پارتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، (سه‌رۆك بارزانى) زۆر له‌خه‌مى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دایه و له ساڵى 2005 گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ى له‌سه‌ر ئه‌ركى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌م شاره كردووه.
كارزان هه‌ورامى




