حه‌شارگه‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى و مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستان وێران كران

رۆژئاوای دیجلە-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، له نوێترین چالاكى سه‌ربازیدا، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان حه‌شارگه‌یه‌كى ته‌قه‌مه‌نى و مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانیان له دوو گوندى میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله خاپوور كرد.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەقید (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌عات 06:30ى سه‌ر له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى وردى هه‌واڵگرى و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان دوو ئامانجى سه‌ربازیى تیرۆریستانى داعشیان تێك‌شكاند.
عەقید (دڵشاد) گوتیشی: "ئامانجى یه‌كه‌م له گوندى (له‌زاك) كه ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى گوندى عاشق له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، بۆردومانكراوه و له ئاكامدا ئه‌و مۆڵگه‌یه‌ى تیرۆریستان چه‌ند تۆپێكى جۆرى (هاون)یان تێدا جێگیر كردبوو، له‌ناو بران و هه‌موو ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له نزیك ئامانجه سه‌ربازییه‌كه‌ش بوون كوژران و ئامانجى دووه‌میش، له گوندى (عاشق)ى باشوورى (كه‌سكێ) له میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆریستان كرایه ئامانج و وێڕاى خاپووركردنى حه‌شارگه‌كه ژماره‌یه‌ك تیرۆریستیش له‌ناو بران.




