٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاره‌كه‌ گه‌یشت رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

سەرچاوە: KDP.info
 
هه‌ولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، ئه‌مرۆ پاره‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ش مووچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
 
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان  كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستان نێردراوه‌ ڕایده‌گه‌ینێت، ئەمڕۆ هەینی 12/6/2015 بڕی 508 پێنج سەد و هەشت ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هه‌رێمى كوردستان.
 
هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم هاتووه‌كه‌، رۆژی یەك شەممە 14/6/2015 مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی. 
 
یه‌حیا سابیر
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار