پیرۆزبایینامه‌ى ده‌زگاى رۆشنبیریی و راگه‌یاندنى پارتى بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس تیڤی

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگاى رۆشنبیریی و راگه‌یاندنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، (كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس) له‌و ماوه‌ى كاركردن و په‌خشیدا توانیویه‌تى جێگه‌وپێگه‌ى خۆى له سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه بچه‌سپێنێ و به پێی په‌یامێكى روون و به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه كه و رووداوه‌كاندا بكات وه‌ك مینبه‌رێكى هه‌قگۆیی، مسداقیه‌ت و راستگۆیی خۆى بسه‌لمێنێ و بپارێزێ.
ده‌قى پیرۆزبایینامه‌ى ده‌زگاى رۆشنبیریی و راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس تیڤی
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز/ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و هونه‌ریی و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى زاگرۆس تیڤی..
له بیره‌وه‌رى (10)یه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى (كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس) پیرۆزباییه‌كى گه‌رم ئاراسته‌ى ئێوه‌و بینه‌رانى كه‌ناڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هیوادارین به چاكترین و مۆدێرینترین شێوه له كاروبار‌و ئه‌ركى رۆژانه‌تان هه‌رده‌م له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وام دابن بۆ خزمه‌تگه‌یاندن به كوولتورو رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان.
ئاشكرایه (كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس) له‌و ماوه‌ى كاركردن و په‌خشیدا خاوه‌ن به‌رنامه‌و پلان و سستمێكى گونجاو بووه و به پرۆسه‌یه‌كى خه‌مخۆرانه توانیویه‌تى جێگه‌وپێگه‌ى خۆى له سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه بچه‌سپێنێ و به پێی په‌یامێكى روون و به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه كه و رووداوه‌كاندا بكات وه‌ك مینبه‌رێكى هه‌قگۆیی، مسداقیه‌ت و راستگۆیی خۆى بسه‌لمێنێ و بپارێزێ.
له‌و بۆنه‌یه‌دا خوازیارین زیاتر و له گشت روویه‌كه‌وه سوود له پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاى میدیایی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ربگرن و كاروباره‌كانتان له‌رووى ئیتیك و پیشه‌وه‌ریی زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ن له‌و سونگه‌یه‌وه‌ش خزمه‌تى زیاتر به پرۆسه‌ى میدیای كوردی بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها په‌یامى به‌رگری و داكۆكیكردن له نیشتیمانه‌كه‌مان و داخوازی و خواست و ویسته ره‌واكانى گه‌له‌كه‌مان به ده‌وروبه‌رو جیهان بگه‌یه‌نن.
دووباره ده‌ستخۆشی و پشتیوانى خۆمان بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشچوونى كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و به هیواى به‌رهه‌م وبه‌خششی چاكترو زۆرتر..
ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان




