په‌یامى پیرۆزبایى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس تیڤی

هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بى سیاسی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌بۆنه‌ى (10)هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى(زاگرۆس تیڤی) ئومێده‌واره وه‌ك هه‌میشه و به هه‌مان په‌یامى به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه به‌رده‌وام بن و خزمه‌تى زیاتر‌و به‌رچاوتر به ره‌وتى رۆژنامه‌وانیی و تێكۆشان و قوربانیدانى گه‌له‌كه‌مان و كوولتورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تى بگه‌یه‌نن.
ده‌قى په‌یامى پیرۆزبایى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى (زاگرۆس تیڤی)
هه‌ڤاڵانى به‌ڕێز/ به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و هونه‌ریی و تێكڕاى كارمه‌ندانى زاگرۆس تیڤی..
به‌بۆنه‌ى (10)هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى(زاگرۆس تیڤی) گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه‌ى به‌ڕێزو بینه‌رانتان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین وه‌ك هه‌میشه و به هه‌مان په‌یامى به‌رپرسانه‌و دڵسۆزانه‌تان به‌رده‌وام بن و خزمه‌تى زیاتر‌و به‌رچاوتر به ره‌وتى رۆژنامه‌وانیی و تێكۆشان و قوربانیدانى گه‌له‌كه‌مان و كوولتورى پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و برایه‌تى بگه‌یه‌نن.
(زاگرۆس تیڤی) له‌و (10) ساڵه‌ى ته‌مه‌نى پڕ به‌خششى توانیویه‌تى به به‌رنامه‌و پلانێكى رێك‌وپێك و به پرۆسه‌یه‌كى نوێخوازانه‌وخه‌مخۆرانه بێته سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌و بێ سره‌وتن هه‌نگاوى ئه‌رێیانه بنێ و قۆناغێكى نوێ له كاروانى بوارى میدیایی له هه‌رێم بێنته‌ئاراوه، هه‌روه‌ها پیشه‌وه‌رانه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ت و هه‌واڵ و رووداوه‌كان بكات و بێ جیاوازی هه‌واڵ و رووداوه‌كانى كوردستان رووماڵ بكات و مایه‌ى شانازی و ره‌زامه‌ندى بینه‌رانى بێت.
به‌ڕێزان..
وه‌ك ئاشكرایه رۆڵ و كاریگه‌رى میدیا له‌و ره‌وشه گرنگ و هه‌ستیاره‌ى ئه‌مڕۆ چه‌ند بایه‌خداره به‌تایبه‌تیش میدیای بینراو، بۆیه پێویسته وه‌ك دڵنیاشین شایانى ئه‌و ئه‌رك و په‌یامه پیرۆزه‌تان بن له خستنه‌رووى راستیه‌كان و داكۆكیكردن له ده‌سكه‌وت و سه‌روه‌ریه‌كانى خاك ونیشتیمانه‌كه‌مان.
به‌و بۆنه‌یه‌وه هیوادارین له‌مه‌ودوا زیاتر و له گشت روویه‌كه‌وه هه‌نگاوى باشتر بنێن و به‌ره‌و پێش بچن، هه‌روه‌ها شانبه‌شانى كه‌ناڵه‌كانى دیكه‌ى میدیایی راست و دروستى و ره‌وایی كێشه سیاسیه‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌و ده‌رده‌سه‌رى و مه‌ینه‌تیه‌كانى شه‌ڕى تیرۆر به جیهان بگه‌یه‌نن و فاكته‌رێكى ئه‌كتیڤی ئه‌و ئه‌ركه هه‌ره كاریگه‌ره بن.
هه‌مدیسان وێڕاى پیرۆزبایمان، وه‌كو هه‌میشه پاڵپشتى و پشتیوانى ته‌واوى خۆمان بۆ كه‌ناڵى ئاسمانى(ZTV) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و به هیواى پێشكه‌وتن وسه‌ركه‌وتنى زیاتر..
مه‌كته‌بى سیاسى
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان




