جوانڕۆیى: گرنگه ئه‌مه‌ریكا ستراتیژیه‌تى شه‌ڕى بگۆڕێت..پێشمه‌رگه نه‌بوایه ڕوونه داعش چى له‌ناوچه‌كه ده‌كرد

خازر-KDP.info- به‌پرسى میحوه‌رى خازر ئاماژه به‌وه ده‌كات: بڕیارى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به هاوكارى كردنى چه‌ك به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ بۆ هێزه عێراقیه‌كان له‌وانه‌ش هێزى پێشمه‌رگه زۆر گرنگه، چونكه ئه‌و كاته شه‌ڕى له‌ناو بردنى داعش خێراتر ده‌بێت.
به‌رپرسى میحوه‌رى خازر(فه‌ره‌یدون جوانڕۆریى) له‌به‌ره‌كانى جه‌نگه‌وه به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموركراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "گرنگه له‌م دۆخه‌ى عێراق ئه‌مه‌ریكا ستراتیجه‌تى شه‌ڕى بگۆڕێت، به جۆرێك ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانى عێراق ڕ‌ازى نه‌بن به وه‌ى هێزى ئه‌مه‌ریكا به‌شداربێت له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى داعش و یارمه‌تى هێزه‌كانیان بدات تا شه‌ڕى داعش بكه‌ن ئه‌وه بابیر له‌وه بكرێته‌وه هاوكارى هێزه عێراقییه‌كان بكرێت، به‌تایبه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه سه‌نته‌رى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ى ڕاگرتووه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێى نه‌خشه ته‌ماشابكرێت ئه‌وه پێشمه‌رگه سنورێكى نێوده‌وڵه‌تى پاراستووه، كه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بوایه ڕوونه مه‌ترسى داعش چى له‌ناوچه‌كه ده‌كرد به‌تایبه‌تى وڵاتانى دراوسێ.
(جوانڕۆریى) گوتیشى: "پێشمه‌رگه له داعش نه‌ترساوه و گه‌وره‌ترین شكستى داعش له‌سه‌ر‌ده‌ست هێزى پێشمه‌رگه‌وه بووه بۆیه له داهاتوو هێزى پێشمه‌رگه پێویستى به‌چه‌كى قورس‌تر ده‌بێت، ئه‌م بڕیاره‌ى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاش زۆر گرنگه، چونكه ئه‌و كاته پێشمه‌رگه به ئاسانتر ده‌توانێت داعش له‌ناو ببات، له‌هه‌مان كاتدا به‌غدا چه‌ند ساڵه ناتوانێت نایه‌وێت و پێى ناخۆشه چه‌كمان بداتێ بۆیه به‌ناردنى ئه‌م چه‌كانه ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌مان نامێنێت له‌به‌غدا كه مافه‌كانى خۆشمان پێنادات".
كارزان هه‌ورامى




