دوای پشووی په‌رله‌مان یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار ده‌كرێته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: یاسای وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانه و دوای پشووی په‌رله‌مان له مانگی 9 هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
(د. فه‌رسه‌ت سۆفی) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: "یاسای وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانه و له‌و خوله‌ی ئێستا دوای پشووی په‌رله‌مان كه له 1\7 تا مانگی 9 پشوو ده‌بێت و دوای ته‌واو بوونی پشووی په‌رله‌مان و ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
(سۆفى) گوتیشی: له ساڵی 2006ـه‌وه یاسای وه‌به‌رهێنان ژماره 4 كه به‌ركاره له كوردستان كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕتی و كێشه‌ی تێدایه، له‌و هه‌مواره‌ی كه له په‌رله‌مان ده‌كه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو ئه‌و كێشه و كه‌موكورتیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئیلتیزام له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان و زه‌مانه بۆ هاووڵاتیان كه به‌شداره له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكه‌ین و، له بابه‌تی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان و مه‌جالاتی وه‌به‌رهێنان چ بوارێك بخه‌یه‌نه وه‌به‌رهێنان هه‌موو ئه‌مانه سه‌ر له‌نوێ كه بگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه نوێیه‌ی كوردستان رێكده‌خه‌ین.
ساڵی 2006 یاسای ژماره 4ـی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، ئه‌و یاسایه بۆ ئه‌و كات به یاسایه‌كی گونجاو داده‌نرا كه هه‌م كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له قۆناغی سه‌ره‌تاییدا بوو هه‌م كه‌رتی تایبه‌ت جموجۆڵێكی ئه‌وتۆی له بواری ئابووریدا نه‌بوو".
رابین شێروانی




