٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- (حەسەن قەشقاوی)، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لەگەڵ (نەوزاد هادی)، پارێزگاری هەولێر کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی سازکرد، رایگەیاند " ئێمە هاتووین بۆئەوەی بە هەماهەنگی رووبەرووی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان ببینەوە و پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین".

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی: "بۆ من جێگای خۆشحاڵییە دوای هەشت ساڵ کە وەکو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هاتبووم، جارێکی دیکە هاتوومەوە بۆ هەرێمی کوردستان".

(نەوزاد هادی)-ش باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران  کرد و گوتی کە:" ئێران وەکو وڵاتێکی دراوسێی دۆست رۆڵ و پێگەی خۆی هەیە"

(حەسەن قەشقاوی)، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، کە ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر بڕیارە تاوەکو رۆژی دووشەممە لە هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار