ته‌رمی تارق عه‌زیز دزرا

به‌غدا-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به كه‌ناڵی 'ئه‌لته‌غییر'ی راگه‌یاندووه، میلیشیاكان 'تاوانێكیان ئه‌نجام داوه' كه دزینی ته‌رمی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق(تارق عه‌زیز)ه له نێو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه ئاماده كراوه تا به‌ره‌و ئوردن به‌ڕێ بكه‌وێ.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه كه له سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه وه‌ریگرتووه، پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی فه‌رمی و تایبه‌ت بۆ گوێزتنه‌وه‌ی بۆ پایته‌ختی ئوردن، كه له‌سه‌ر داوای خێزانه‌كه‌ی بووه تا له‌و وڵاته بنێژرێت، ته‌رمی (تارق عه‌زیز) له لایه‌ن گرووپێك له میلیشیاكانه‌وه چوونه‌ته فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا و پاش هه‌ڕه‌شه‌كردن له فه‌رمانبه‌رانی فڕگه‌كه‌وه، ته‌رمی ناوبراو هێنراوه‌ته خواره‌وه و به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كانیان بۆ شوێنێكی نادیار براوه.
مێدیاكانی جیهانیش به چری هه‌واڵی دیارنه‌مانی ته‌رمی (عه‌زیز)یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئه‌سۆشێیتدپرێس له‌سه‌ر زاری كچه‌كه‌یه‌وه(زه‌ینه‌ب) ده‌ڵێ، ته‌رمی باوكی كه له سه‌روبه‌ندی گوێزتنه‌وه‌یدا بووه بۆ ئوردن، هه‌واڵیان پێ داون كه دیار نه‌ماوه.
خانەوادەی عەزیز داوایان لە حکوومەتی به‌غدا کردبوو رێگەیان پێ بدرێت تەرمەکەی بۆ عەممانی پایتەختی ئوردن بگوازنەوە، چونكه خێزانه‌كه‌ی لەو شارە ژیان بەسەر دەبەن.
رۆژی هەینی، 5ی حوزیرانی 2015، (تاریق عەزیز) جێگرى سەرۆکوەزیرانى پێشووترى عێراق لە گرتووخانەى ناوەندى ناسرییە و لە تەمەنى 79 ساڵیدا گیانی لەدەست دا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه عاره‌بییه‌ی نزیك له سوننه‌كان، چاودێران و شرۆڤه‌كاران پێیان وایه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی میلیشیاكان به‌و شێوه‌یه، نیشانی ده‌دات كه عێراق ولاتێكی له‌ده‌ستچووه و، ته‌نانه‌ت تێیدا ڕێز له مردووانیشی ناگیرێت، فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدایش، ڕه‌نگه ناوه‌كه‌ی بۆ فڕگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی میلیشیاكان بگۆڕێ.
زریان زیاد




