٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنی پارتی: بێ ڕاوێژ، فڕاكسیۆنێك بۆی نییە پڕۆژەیاسا بۆ گۆڕین یان لەباربردنی دامەزراوەیەكی گرینگ و نیشتیمانیی پێشكەش بكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان له‌ ڕاگەیێندراوێكیدا ڕایده‌گه‌ینێ، دامەزراوەی سەرۆكایەتی دامەزراوەیەكی نیشتیمانییە و موڵكی هەموو هاووڵاتیانی كوردستانە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌، دامەزراوەی سەرۆكایەتی زۆر سەركەوتووانە توانیویەتی ئەركەكانی بە باشترین شێوە جێبەجێ بكات. ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌ڕه‌چاوگرتنی نێوه‌رۆكی پڕۆژه‌یاساكه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێ، فڕاكسیۆنێك ناتوانێ و بۆی نییە پڕۆژەیاسا بۆ گۆڕین یان لەباربردنی دامەزراوەیەكی گرینگ و نیشتیمانیی وەك سەرۆكایەتی پێشكەش بكات. كردنە ئامانجی ئەم دامەزراوەیە و هەوڵدان بۆ لاوازكردنی، بابەتێكی سیاسییە و لای هاووڵاتیانیش جێگەی پرسیاری زۆرە.

ده‌قی راگه‌یه‌نراوی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان:

فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پارلەمانی كوردستان پڕۆژەیاسایەكی بۆ دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێم پێشكەش كردووە و لە ڕاگەیاندنەكانیش بڵاو كراوەتەوە. ئەم پڕۆژەیاسایە لە ڕاستیدا جۆرێكە لە ئیبتزاز و بە هەندوەرنەگرتنی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان و ڕای لایەنەكانە و، هەروەها پشتگوێخستنی پڕەنسیپی تەوافوقه‌ كە پێشتر هەر خودی خۆیان وەك دروشم بەكاریان دەهێنا.

لە كاتێكدا لیژنەی نووسینەوەی دەستوور سەرقاڵی كارەكانیەتی بۆ ئەوەی قسە لەسەر كۆی بابەتەكان بكات و لایەنە سیاسییەكان ڕا و بۆچوونی خۆیان بخەنە ڕوو و بە تەوافوق بگەنە ئەنجامێك، ئەم پڕۆژەیاسایە بەهەندوەرنەگرتنی ئەرك و كارەكانی لیژنەی نووسینەوەی دەستووریشە. دامەزراوەی سەرۆكایەتی دامەزراوەیەكی نیشتیمانییە و موڵكی هەموو هاووڵاتیانی كوردستانە. دامەزراوەی سەرۆكایەتی زۆر سەركەوتووانە توانیویەتی ئەركەكانی بە باشترین شێوە جێبەجێ بكات بە تایبەتی لە بواری سیاسەتی دەرەكی و بەرگریكردن لە كوردستان و ئیدارەكردنی شەڕی دژی تیرۆریستان. لەبەر ئەوە فڕاكسیۆنێك ناتوانێ و بۆی نییە پڕۆژەیاسا بۆ گۆڕین یان لەباربردنی دامەزراوەیەكی گرینگ و نیشتیمانیی وەك سەرۆكایەتی پێشكەش بكات. كردنە ئامانجی ئەم دامەزراوەیە و هەوڵدان بۆ لاوازكردنی، بابەتێكی سیاسییە و لای هاووڵاتیانیش جێگەی پرسیاری زۆرە.
ئەو سەرۆكەی لە پڕۆژەیاسایەكەی فراكسیۆنەكەشدا هاتووە، سەرۆكێكە بوون و نەبوونی وەك یەكە و هیچ سوودێكی بۆ بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان نابێت. كەس ئەم جۆرە سەرۆكەی ناوێت و سەرۆكی وا ڕەنگە تەنیا بۆ خۆیان باش بێت.


هیوادارین لە رێی گفتوگۆ و پرس و راوێژەوە بگەینە چارەسەرییەك، چونكە هەر جۆرە رەفتارێكی یەك لایەنانە زیان بەو تەوافوقە سیاسییە دەگەیەنێت، كە ئێستا لە نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.

فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان
11-6-2015

هەواڵی پەیوەندیدار