لە گەیارەدا سەرکردەیەک و 17 چەکداری داعش کوژران.. هه‌شت كه‌س له برسان مردن

سەرچاوەیەک لە سنووری مووسل دەڵێ: "هاوپەیمانان بە فڕۆکە مۆلگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە ناحیەی گەیارەدا کوتا و، ئەمیرێک و 17 تیرۆریستیان لە داعش کوشت."
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم پێنجشەممەی حازرییە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی دیوزاتی سنووی شارەدێی گەیارەدا تێر بۆردومان کرد."
ئاشکرایشی کرد، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا، داعش، ئەمیرێک بە ناوی (محەمەد ئیبراهیم نەجم ساڵح تەبعاوی) و، 17 تیرۆریستی دیکەیشیان لێ کوژرا.
هه‌مان سه‌رچاوه هه‌روه‌ها زانیاری دا كه، هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش له مووسڵ شوێنێكیان ته‌قانده‌وه كه پێی ده‌گوترێ سه‌كۆى (عێززه‌ت دوورى) كه ده‌كه‌وێته باكوورى شارى مووسڵه‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ، پێشتر كۆی رێوڕه‌سمه‌كانى رژێمى به‌عسى رووخا و له‌و جێگایه ئه‌نجام ده‌درا و له دواى ئازادكردنى مووسڵیش زۆربه‌ى رێوڕه‌سمه‌كانى حكوومه‌تى عێراقى له‌و شوێنه ساز ده‌كران.
(مه‌موزینی) هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌ر له شارى مووسڵ، به‌هۆى برسیه‌تییه‌وه هه‌شت كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، به‌م ژماره‌یه و مردووانی حه‌فته‌ى پێشووه‌وه به‌هۆى برسیه‌تى و نه‌بوونى ده‌وا و ده‌رمانه‌وه 32 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
نه‌شوان به‌رزنجى - هەژار مەموزینی




