كۆنسوڵی گشتیی کوێت: دیموكراسی له هه‌رێم ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌تووی ناوچه‌كه‌یه

هه‌ولێر -KDP.info- شاندێكی وڵاتی کوێت له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستاندا كۆ بووه‌وه و خۆشحاڵیی خۆی به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌زموونی دیموكراسی له هه‌رێم ده‌ربڕی و به ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌تووی ناوچه‌كه له‌قه‌ڵه‌م دا و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوێت بگاته ئاستی خواست و ئامانجی هه‌ردوو لا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11/6/2015 (جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی) جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیی له (عومه‌ر ئه‌لكه‌نده‌ری) سەركونسووڵی وڵاتی کوێت له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری كرد، کۆمەڵە میدیاكارێکی کوێتیش هاتبوون.
له دیدارێكدا، كه سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكاران ئامادی بوون، باس له چۆنیه‌تیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی كوێت كرا كه په‌رله‌مان ببێته كه‌ناڵێك بۆ پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، هه‌روه‌ها پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ردوو په‌رله‌ماندا بنیاد بنرێت بۆ كاركردن له پێناو به‌هێزكردنی هاوكاری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی كوێت له سه‌رجه‌م ئاسته‌كاندا.
شاندی وڵاتی كوێت خۆشحاڵیی خۆی به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌زموونی دیموكراسی له هه‌رێم ده‌ربڕی و به ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌تووی ناوچه‌كه له‌قه‌ڵه‌م دا و هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوێت بگاته ئاستی خواست و ئامانجی هه‌ردوو لا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی كوێت ده‌ربڕی و كردنه‌وه‌ی كونسووڵخانه‌ی وڵاتی كوێت له هه‌ولێر به هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووى پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوێت وه‌سف كرد.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ئه‌ندامانی شانده‌كه كۆمه‌ڵیك پرسیاریان خسته ڕوو، سه‌باره‌ت به كار و پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له گه‌ڵ به‌غدا.
(جه‌عفه‌ر ئێمینكی) به تێروته‌سه‌لی وڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی شانده‌كه دایه‌وه و هیوای خواست كێشه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا زووتر چاره‌سه‌ر بكرێن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لۆگۆی تایبه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش به سەركونسووڵی كوێت کرد له هه‌ولێر. كونسووڵی كوێتیش دیارییه‌كی پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد.




