ڕۆژئاواى دیجله: له به‌رزاییه‌كانى بادۆش دوو نیشانشکێنی تیرۆریست كوژران

ڕۆژئاواى دیجله - kdp.info- به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ڕایگه‌یاند، فڕۆکە جەنگییەکان بە هەماهەنگی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی له به‌رزاییه‌كانى بادۆش له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله دوو نیشانشکێن (قه‌ناسبه‌ده‌ست)ـى تیرۆریستانى داعش كوژران و له گوندى حه‌له‌بیه‌ش 'كاتۆشا'یەکیان له‌ناو برد.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی مقه‌ده‌م (دڵشاد مه‌ولوود) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌عات 3:00 له به‌رزاییه‌كانى بادۆش كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر ئاسكى مووسڵ له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله دوو قه‌ناس‌به‌ده‌ستى تیرۆریستانى داعش كرانه ئامانج و هاتنه كوشتن.
به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی گوتیشى: "كه‌مێك لەمەوبەر له گوندى حه‌له‌بیه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌لاتى دووڕێیانى ئاسكی مووسڵ ـ كه‌سكێ له میحوه‌رى ڕۆژئاواى دیجله ئۆتۆمبێلێكى جۆرى سه‌ربازى كه كاتۆشایه‌كى تیرۆریستانى داعشى له‌سه‌ر بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند تیرۆریستێكى داعش كرایه ئامانج و له‌ناو بران."
(دڵشاد مه‌ولوود) گوتیشى: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیاریی وردى هه‌واڵگرییه‌كه مه‌یدانییه سه‌ربازیه‌كانى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان کرا و، ئامانجه‌كه‌یان پێكا."
نه‌شوان به‌رزنجى




