سیروان بارزانی: هۆزه عاره‌به‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌ن هاوشانی پێشمه‌رگه شه‌ڕی داعش بكه‌ن

هه‌ولێر-كونا-KDP.info- به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور(سیروان بارزانی) ده‌ڵێ، هۆزه عاره‌به‌كانی ناوچه‌كه ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه تا هاوشانی پێشمه‌رگه شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش بكه‌ن؛ گوتیشی، به‌ره‌كانی جه‌نگی پێشمه‌رگه ئه‌مینن و له مه‌خموور و گوێڕیشه‌وه به ئاراسته‌ی هه‌ولێر سێ هێڵی به‌رگرییان دامه‌زراندوون.
ئه‌م لێدوانه‌ی (سیروان بارزانی) له میانه‌ی پێشوازیی شاندێكی ڕۆژنامه‌نووسانی كوێتدا بوو بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به تیرۆریستان و پێیی ڕاگه‌یاندن كه، هێزه‌كه‌یان له‌و میحوه‌ره زنجیره چیایێك و 130كم له خاكی هه‌رێمی كوردستان پاراستووه، سه‌رباری كه‌میی چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازی، ناوچه‌گه‌لێكیان له بن ده‌ستی داعش ده‌رهێناوه‌ته‌وه و ئازادیان كردوونه.
به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ-مه‌خموور هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، هاوپه‌یمانانی دژ به داعش كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تییان ده‌كات، پشتیوانێكی باشن بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و، داعشه‌كانیش به هۆی ئاسمانه هێرشه‌كانه‌وه ناتوانن هێرشی فراوان ئه‌نجام بده‌ن، نه‌بادا فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كان بیانكه‌نه ئامانج.
ئه‌و به ڕۆژنامه‌نووسانی كوێتی گوت، 22مانگ ده‌بێت هێرشێكی ئه‌وتۆ له سنووره‌كه‌یان له لایه‌ن داعشه‌وه نه‌كراوه، هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه و جێگیرن و سێ هێڵی به‌رگریشیان بۆ هه‌ولێری پایته‌خت جێگیر كردوون.
زریان زیان




